بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پێنجەم کۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانی عێراقی - تورکی لە ماوەی نێوان 20-26 /6/ 2021 لە شاری ئەزمیر لە وڵاتی تورکیا سازدەکرێت.
لەم کۆڕبەندە بابەتەکانی کەل و پەلی خۆراك، بنیاتنان، کەل و پەلی ناوماڵ و فەرمانگەکان و پێداویستی و بەرهەمە تەندروستییەکان لەخۆ دەگرێت.
تێبینی:
1- جگە لە کرێ ی گەشت کردن، کرێ یەکانی گواستنەوەی ناوخۆیی و خەرجی خواردن و مانەوە لە هۆتێل لەسەر لایەنی تورکییە.
2- پێویستە بەشداربوو لە کۆبوونەوەی دوو لایەنی B2B بەشداربن لەو بابەتانەی کە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە.
ئەوانەی نیازی بەشداری کردنیان هەیە لەم کۆڕبەندە بە زووترین کات سەردانی بەشی پەیوەندییەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بکەن.