لە 17/7/2008 سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر (دارا جلیل خیاگ) پێشوازى لە(بۆئیریک وێبەر)ى باڵیۆزى دانیمارک کرد، کە بەبۆنەى کۆتایى هاتنى بۆستەکەى لەباڵیۆزى دانیمارک و تەواوبوونى ئەرکەکەى سەردانى کوردستانى کردبوو، بەمەبەستى خواحافیزى کردن سەردانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێرى کرد، لە دانیشتنێکیدا لەگەڵ ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر باڵیۆزى دانیمارک تیشکى خستە سەر ئەم بارودۆخەى ئێستاى هەرێمى کوردستان و بەدەرفەتێکى گونجاوى زانى بۆ زیاتر هاندانى بەشدارى کردنى کۆمپانیاکانى دانیماڕک لە ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان .