سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازیان لە شانێکى کۆمپانیاى فۆلاد موبارکە ى ئێرانى تایبەت بە بەهەمهێنانى بەرهەمى ئاسنى جۆراوجۆر کرد ، لە دانیشتنێکدا باس لە دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى لە نێوان کۆمپانیاى ناوبراوو بازرگانانى کوردستان کرا بە مەبەستى ئەوەى کە کوردستان بکەن بە بنکەیەک بۆ ناردنى بەرهەمى ئاسنینى کۆمپانیاکەیان بۆ هەموو عێراق ، نیازیش وایە لە چەند رۆژى داهاتوو کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەل ژمارەیەک لە پیشەسازانى هەولێر لە بارەگاى ژوور سازبکەن بۆ دانانى بنەمایەک بۆ پەیوەندى بازرگانى لە نێوان هەردولا.