رۆژى 25/10/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له هيشام محه‌ممه‌د حسامهدين ره‌شاد كونسوڵى نوێ ى بازرگانى له كونسوڵخانه‌ى وڵاتى ميسر له هه‌ولێر كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆكى ژوور پيرۆزبايى ئه‌ركه نوێكه‌ى لێ‌كرد، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان و زياتركردنى ئاڵوگۆڕه بازرگانييه‌كان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ميسر ته‌وه‌رێكى تر‌ى ئه‌م ديداره بوو.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر زياتركردنى ئاڵوگۆڕى شانده بازرگانييه‌كان و كاراكردنى يادداشته لێكتێگهيشتنهكان و سازكردنى كۆڕبه‌ند و كۆنفڕانسى بازرگانى له ماوه‌ى داهاتوو.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراوه‌ى به ده‌زگا كردن بۆ به‌ڕێوبه‌ران سه‌ردانى ژوور ده كات
له 25 -10-2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له مەحمود ره‌ئوف كه‌ريم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراوه‌ى به ده‌زگا كردن بۆ به‌ڕێوبه‌ران، سه‌رۆكى ده‌زگاى ناوبراو سوپاس و پێزانينى دامهزراوهكهيانى پێشكه‌ش به سه‌رۆكى ژوور كرد به هۆى هاوكارى و ههماههنگييه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ دامه‌زراوه‌كه و دابين كردنى گشت هۆكاره‌كانى لۆجيستيكى.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور سوپاسى كردن هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌كو ژوور و يه‌كێتى ژووره‌كان هه‌موو كات ئاماده‌ن و ده‌رگايان كراوه‌يه بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى دام و ده‌زگا و رێكخراوه‌كان.
ئه‌مڕۆ 25/10/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له ئۆسمان گهليش سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى شه‌رناخ و شاندى ياوه‌رى.
له ديدارێكدا باسيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا به گشتى و شارى شه‌رناخ به تايبه‌تى كرا.
هه‌ردوولا تهئكيديان له ئاسانكارى زياتر بۆ بازرگانانى هه‌ردوولا كرده‌وه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...