له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی بازرگانی وڵاتی میسڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێرو ژووری بازرگانی جیزه رۆژی 28ی ته‌مووز پڕۆتۆكۆڵێكی په‌یوه‌ندییان ئیمزا كرد.
هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم سۆفی جێگری سه‌رۆكی ژووره‌كه‌مان و عه‌لی سه‌ید ده‌قله ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی جیزه واژوویان له‌سه‌ر پڕۆتۆكۆڵه‌كه كرد، كه چه‌ندین بڕگه له‌خۆده‌گرێت. به‌پێی بڕگه‌كانی ئه‌و پڕۆتۆكۆڵه هه‌ردوو ژوور هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن.
له بڕگه‌یه‌كی ئه‌و پڕۆتۆكۆڵه هاتووه كه وڵاتی میسڕ ڤیزا به‌و بازرگانانه ده‌دات كه له‌لایه‌ن ژووره‌كه‌مانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن و ناوه‌كانیان بۆ باڵیۆزخانه‌ی میسڕ به‌رز ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه باڵیۆزخانه‌ی میسڕ پێشوه‌خته ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێگیركردنی ئه‌و بڕگه‌یه له‌و پڕۆتۆكۆڵه وه‌رگیراوه. به‌مه‌ش ئه‌و بازرگانانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ سه‌ردانی وڵاتی میسڕ بكه‌ن، ده‌توانن له‌رێگه‌ی ژووره‌كه‌مانه‌وه ڤیزا وه‌ربگرن.