رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى سۆران ابوبکر جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى دەستەى کارگێرى ژوور پێشوازى لە شاندێکى کۆمپانیاى (ئاڤان گارد) ى ئۆکرانى پسپۆر لە بوارى کشتوکالیدا.
ئارینا موزینکا سەرۆکى پێشخستنى چالاکیە ئابووریەکانى دەرەوەى کۆمپانیاى ناوبراو تەواوى ئەو بوارانەى کۆ کۆمپانیاکەیان کارى تێدادەکات لە بوارى کشتوکالیدا خستەروو، هەروەها وتى ئەمە دووەمین جارە سەردانى کوردستان دەکەین و زانیارى تەواومان لەسەر ئەو هەرێمە لەبەر دەستدایە کە تا چەند پشت بە بەرهەمى کشتوکالى دەرەوە دەبەستێت و تواناکانى بەرهەمهێنانى لە چ ئاستێکدایە ئەمەش واى لە ئێمە کردووە کە بریار بدەین لەو بازارەدا کاربکەین نەک تەنها لە بوارى هەناردەکردنى بەرهەمەکانمان بۆ ئەو بازارە بەلکو هەولدانە بۆ دابین کردنى ئاسایشى خۆراک بۆ ناوچەکە لە هەندێ بواردا وەک بەرهەم هێنانى هێلکە بە دامەزراندنى پرۆژەیەکى لەو جۆرە لە هەرێمى کوردستان، هەروەها باسى لە هەولەکانیان بۆ ئەنجامدانى ئەو پرۆژەیە کرد، لە لایەکى تریش خاوەندارێتى خۆیان لە بوارى بانکیدا خستە روو بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەکانیان.
سەرۆکى ژوور وێراى خۆشحالى خۆى لە بەرامبەر دارشتنى بەرنامە بۆ کارکردنى کۆمپانیاى ناوبراو لە هەرێمى کوردستان ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنیان نیشاندا بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەرنامەیە و هەر بەرنامەیەکى تر بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان.