تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵوا چاوەروان دەکرێت یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى هەرێم و ئەردەن پرۆتۆکۆلێکى هاوکارى ئیمزا بکەن

وا چاوەروان دەکرێت یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى هەرێم و ئەردەن پرۆتۆکۆلێکى هاوکارى ئیمزا بکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 04:04
لە چوارچێوەى سەردانى کردنى شاندێکى هاوبەشى بازرگانى و حکومى کە لە زیاتر لە (20) ئەندام پێک هاتبوون
لە چوارچێوەى سەردانى کردنى شاندێکى هاوبەشى بازرگانى و حکومى کە لە زیاتر لە (20) ئەندام پێک هاتبوون، ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 31/8/2010 بە ئامادەبوونى سینان چەلەبى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و عامر حەدیدى وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى ئەردەن و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و نائل کبریتى سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى ئەردەن و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و سەرۆک و ئەندام و نوێنەرانى یەکێتى بەڵێندەران و یەکێتى خاوەن کاران و ژمارەیەک لە بازرگان و وەبەرهێنى کوردستان لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدالله لە هەولێر دیدارێک سازکرا لە دواى کۆبونەوەى شاندى شانشینى ئەردەن و لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و دەستەى وەبەرهێنان و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.
لەو دیدارەدا دارا جەلیل خەیات ئاماژەى بە پەیوەندیەکانى نێوان عێراق بە گشتى لەگەڵ شانشینى ئەردەن کرد و هیواى خواست کە ئەو پەیوەندیانە زیاتر پەرەیان پێبدرێ.
هەروەها هەریەک لە وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى ئەردەن لە وتەیاندا تەئکیدیان لەسەر ئامادەیی بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندیەکانیان و هاوکارى و ئاسانکارى کردن بۆ بازرگان و پیشەسازان خستەروو.
دواتر هەریەک لە ئامادەبوان خۆیان و کارو پیشەکانیان ناساند و راو سەرنج و پێشنیارەکانیان دەربارەى بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکان خستەروو.
لە پاشان هەریەک لە سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و ئەردەن تەئکیدیان لەسەر ئامادەیی بۆ ئیمزاکردنى پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى کارا لە نێوان هەردوولادا کردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وا چاوەروان دەکرێت لە ئایندەیەکى نزیکدا شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى ولاتى ئەردەن بکات و لەو سەردانەدا پرۆتۆکۆلەکە ئیمزا بکەین.





3.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1470 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑