تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور رێککەوتننامەیەکى هەماهەنگى لەگەڵ ژوورى بازرگانى (سەکاریا) ى تورکی ئیمزا دەکات

ژوور رێککەوتننامەیەکى هەماهەنگى لەگەڵ ژوورى بازرگانى (سەکاریا) ى تورکی ئیمزا دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 23 ئەیلول 2010 02:47
ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 21/9/2010 بە ئامادەبوونى (زەکى ئوچ ئوغلو) سەرۆکى شارەوانى سەکاریاى تورکیا
ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 21/9/2010 بە ئامادەبوونى (زەکى ئوچ ئوغلو) سەرۆکى شارەوانى سەکاریاى تورکیا وە هەریەک لە دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و (ئاک گیون) سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سەکاریا و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و بە بەشدارى شاندێکى بازرگانى سەکاریا و ژمارەیەک بازرگان و پیشەسازى هەولێر لە هۆڵى کۆبونەوەکانى ژوور کۆبونەوەیەکى فراوان سازکرا و هەریەک بەجیا باسى لە گرینگى پەیوەندى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان کرد و ئامادەیی خۆیان خستەروو بۆ پشتگیرى و هاوکارى کردنى بازرگانان بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى بە هەمان شێوەى ئەو پەیوەندیانەى کە هەرێمى کوردستان لەگەڵ شارەکانى ترى تورکیا دا هەیە بە مەبەستى وەرگرتنى سوودى زیاتر لە دەرفەتەکانى کار و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.
دواتریش شاندى ئامادەبوو خۆیان و کاروچالاکیەکانیان ناساند و دواتریش وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا رێککەوتننامەیەکى هەماهەنگى کردن لە نێوان هەردوولا لە لایەن دارا جەلیل خەیات و ئاک گیون سەرۆکى ژوورى بازرگانى سەکاریا ئیمزاکرا.
لە درێژەى کۆبونەوەکەشدا بازرگانانى هەردوولا کۆبونەوەى دوقۆلیان ئەنجامدا

protocol.jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 1405 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑