تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى هەرێمى گلاسکۆى سکۆتلەندى سەردانى ژوور دەکەن

شاندێکى هەرێمى گلاسکۆى سکۆتلەندى سەردانى ژوور دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 ئەیلول 2010 06:59
رۆژى یەک شەممە 28/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆک و ژمارەیەک ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور
رۆژى یەک شەممە 28/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆک و ژمارەیەک ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە هەنزەل مالیک جێگرى پارێزگارى گلاسکۆى هەرێمى سکۆتلەندا و شاندى یاوەرى کرد..
هەنزەل مالیک ئاماژەى بە هەلمەتى ئاوەدانکردنەوە لە کوردستان کرد و ئارەزووى بەشدارى کردنیان لەو پرۆسەیەدا خستەروو لە بوارى خوێندنى بالا و بیناسازى رێگاوباندا هەروەها ئەوەشى روون کردەوە کە لەو سەردانەیاندا کە یەکەمین جارە بۆ هەرێمى کوردستان ئەنجامى دەدەن دەیانەوێت بنەمایەک بۆ پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و هەرێمى گلاسکۆ دامەزرێنن و دیراسەى ئەو دەرفەتانە بکەن کە دەتوانن کارى تێدا بکەن. سەردانى کردنیشیان بۆ ژوور هەر بۆ ئەو مەبەستەیە کە بتوانن بە هاوکارى و هەماهەنگى کردن لەگەڵ ژووردا شاندى بازرگانى بهێننە کوردستان بۆ ئەوەى لە نزیکەوە زیاتر لە بارودۆخى هەرێمى کوردستان ئاگاداربن و لەگەڵ بازرگانانى کوردستان گفتوگۆ بکەن و دەست بە کار و وەبەرهێنان بکەن..
سەرۆکى ژوور خۆشحالى خۆى بەو سەردانە دەربرى و پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیاى خستەروو، هەروەها ئاماژەى بە چالاکیەکانى کۆمەلەى کارى بەریتانى عێراقى کرد کە کۆمەلێک بازرگانى هەردوولا لەخۆ دەگرێت و لەژێر دروشمى پێکەوە عێراق ئاوەدان دەکەینەوە کار دەکەن، هەروەها باسى لە دوا سەردانى شاندێکى ئەو کۆمەلەیە کرد کە لە (26) ى ئەم مانگە بە سەرۆکایەتى بارۆنیز نیکۆلسن سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى کۆمەلە و نوێنەرى (15) کۆمپانیاى بەریتانى لەگەڵ بازرگانانى کوردستان لە ژوور کۆبونەوە.
هەروەها شامادەیی خۆى بۆ هاوکاری کردنیان دەربرى کە لە هەر کاتێکدا پێویستیان بە تواناکانى ژوور هەبێت بۆ رەخساندنى دەرفەتى کۆبونەوە لەگەڵ بازرگانان لە هەرێمى کوردستان..

scotland2.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1491 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑