تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆمپانیایەكی ئێرانی بە نیازە لقێكی خۆی لە شاری هەولێر بكاتەوە

كۆمپانیایەكی ئێرانی بە نیازە لقێكی خۆی لە شاری هەولێر بكاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 نیسان 2015 08:46
رۆژی 23/4 شاندێكی كۆمپانیای BKC بۆ دروست كردنی ماددە سەرەتاییەكانی هەموو جۆرێكی بۆیە و ماددەی كیمیاوی، بە سەرۆكایەتی عەلی عەبادی بەڕێوبەری بازرگانی كۆمپانیاكە سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سوپاسی ژووریان كرد بۆ ئەم پێشوازییە و ئامانجی سەردانەكەیان بەشداری كردنە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و هێنانی ماددە سەرەتاییەكانی هەموو جۆرێكی بۆیە بۆ هەرێم.
بەڕێوبەری بازرگانی كۆمپانیای BKC راشیگەیاند: ئەوان بە نیازن لە داهاتوویەكی نزیكدا لقێكی كۆمپانیاكەیان لە شاری هەولێر بكەنەوە، لە 15ی مانگی داهاتووشدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەشدار دەبن.
لە لایەن خۆشیەوە ماجد جەلال هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پشتگیری خۆیی و ژووری بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1450 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑