تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵهەنگاوێكی نوێ بۆ كۆنتڕۆل كردنی خۆراكی هاوردە

هەنگاوێكی نوێ بۆ كۆنتڕۆل كردنی خۆراكی هاوردە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 29 نیسان 2015 20:08

بە مەبەستی تاوتوێ كردنی پرسی كۆنتڕۆلكردنی هاوردەكردنی خۆراك بۆ هەرێمی كوردستان رۆژی 28/4 تا 29/4 بە ئامادەبوونی د. سەباح سەرۆكی دەستەی كۆنترۆلی جۆری و هەریەك لە وەزیری تەندروستی و وەزیری پلان دانان و وەزیری بازرگانی كۆبوونەوەیەك لە هۆتێل شیراتۆن لە هەولێر بە بەشداری پێنج كۆمپانیای پشكنینی خۆراك كە بریتی بوون لە ( COTECNA, TUV Rheinland, Baltic
 (Control, Bureau Veritas, SGS بەڕێوەچوو.
سەركەوت حاجی جەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور كە بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا كردبوو سەبارەت بە كۆبوونەوەكە رایگەیاند: هەریەك لە سەرۆكی دەستەو وەزیری تەندروستی و وەزیری پلان دانان وتەیان پێشكەش كردوو ئاماژەیان بە گرنگی كۆبوونەوەكە كرد بە مەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تواناو ئەزموونی هەریەك لە كۆمپانیا بەشداربووەكان كە تایبەتمەندن بە پشكنینی خۆراك بە مەبەستی گرێبەست كردن لەگەڵ یەكێك یان زیاتر لەو كۆمپانیایانە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی ئەو بەرهەمە خۆراكیانەی كە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستانپێش ئەوەی پرۆسەی هاوردەكردنی لە لایەن بازرگانان ئەنجام بدرێت، بۆیە لە كۆبوونەوەكە كۆمپانیا بەشداربووەكان بەرنامەی كار و توانای پشكنین و ئەزموونی چەند ساڵەی خۆیان ئاشكرا كرد.
وا چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا گرێبەست لەگەڵ یەكێك لەو كۆمپانیایانە بكرێت بۆ پەسەند كردنی كوالیتی خۆراكی هاوردە تا بەرهەمە خۆراكیەكان بخرێنە چوارچێوەی ئەو كاڵایانەی كە لە ژێر چاودێری كۆنتڕۆلی جۆری دان، بۆ ئەوەی ئەو كاڵایانەی كە هاوردە دەكرێن گونجاوبن بۆ بەكارهێنان، كە لە ئەنجام دا خزمەت بە بەكاربەر دەكات كە ئەمەش یەكێكە لە مافە بنەڕەتیەكانی هاوڵاتی.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1574 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 05 ئایار 2015 07:57

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑