رێككەوتی 17/12/2015 شاندێكی كۆمپانیاكانی ئێران لە بوارەكانی پلاستیكی و بەرهەمە خاوێنكەرەكان و چاپەمەنی بە سەرۆكایەتی مەهدی فراهانی بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا كۆمپانیاكان باسیان لە بەرهەمەكانی خۆیان كرد ئارەزووی خۆیان نیشاندا كە لە هەرێم كاربكەن و بەرهەمەكانیان هەناردەی بازاڕی كوردستان بكەن.
مەهدی فراهانی رایگەیاند: ئێمە وەكو كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هەمیشە هەوڵمانداوە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانمان بدەین لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانمان بانگێشت بكەین بۆ هەرێم بۆ بەشداری كردن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان و كاركردن لە هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆشیەوە ماجد جەلال وتی: جگە لە پەیوەندی بازرگانی ئێمە پەیوەندییەكی دۆستایەتیمان هەیە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە بە دوای پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان بوینە ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتیەك.