رێککه‌وتی 20/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز جێری ماکادی کونسوڵی پێشووی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی کونسوڵی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانی ئێستایدا، پاشان تیشکی خسته‌ر سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی له‌و قۆناغه‌ی که به‌ڕێز ماکادی سه‌رکونسوڵ بوو. پاشان به‌ڕێز ماکادی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگو‌زاری خۆی بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه، به‌رنامه‌ی کاری ئاینده‌ی خۆی خسته ر‌وو که ئه‌ویش ده‌ستپێکردنی کاری بازرگانییه و له‌چوارچێوه‌یدا سه‌ردانیکردنی هه‌ولێری پایته‌خت و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ژووری به‌گرنگ زانیوه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له‌ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنانیان له‌هه‌رێمدا و، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که ئێستا هه‌رێم له‌سایه‌ی ئه‌و باره سه‌قامگیرییه‌ی که له‌بواره‌کانی ئاسایش و ئابووریدا هه‌یه‌تی گه‌یشتۆته قۆناغێکی په‌ره‌سه‌ندوو. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌باشی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی به‌ڕێز ماکادی و هه‌ر بزنسمانێکی دیکه‌ی به‌ریتانی که بێته کوردستان خسته ر‌وو.