تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی پارێزگای سنە سەردانی ژوور دەكەن

شاندێكی پارێزگای سنە سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 ئایار 2016 09:38
بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری یەكانی نێوان هەردوو شاری سنە و هەولێر، وە گفتوگۆ كردن لەسەر گرنگترین ئەو كێشە و گرفتانەی كە دووچاری بازرگانانی هەردوولا دەبنەوە شاندێكی پارێزگاری سنە سەردانی ژووریان كرد.
بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 18/5/2016 پێشوازییان لە شاندێكی پارێزگای سنە كرد كە پێكهاتبوون لە پارێزگاری سنە عەبدولمەحەممەد زاهیدی و جێگری پارێزگار عەلی رەزا ئەشناگر و ئەندامانی پارێزگار.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە  نوێنەرانی بەرێوبەرایەتی گومرگ و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوبەرایەتی شارۆچكە پیشەسازییەكان لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.
سەرەتای كۆبوونەوەكە وتەی بەخێرهێنان لە لایەن سەرۆكی ژوور خوێندرایەوە دواتر تیشكی خستە سەر پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو شار و رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی زۆر باش دایە ئێمە هەمیشە هەوڵمانداوە ئەم پەیوەندییە بەرەو پێشتر ببەین، پێگەی ئێران لە عێراق بە گشتی پێگەیەكی تایبەتی خۆی هەیە هەمیشە هاوكار و یارمەتیدەری عێراق و هەرێمی كوردستان بووە لە گشت بوارەكان.
وتیشی: ئەم سەردانە دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەر بكەین كە ببێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو شار و وا بكەین كە لە رووی كوالێتی و بەرزی جۆری بەرهەمەكان گفتوگۆ بكەین.
دواتر عەبدولمەحەممەد زاهیدی پارێزگاری سنە سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێر كرد بۆ ئەم پێشوازییە وتی: ئێمە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە و پارێزگاری لێ دەكەین و بەردەوام دەبین لە پێشخستنی، بوونی ئەزموون و توانا لە لایەن هەردوولا وا دەكات هاوكار و هەماهەنگی یەكتر بین و سوود لە یەكتر وەرگرین.
پارێزگاری سنە ئەوەشی خستە روو: ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر باش هەیە لە نێوان هەردوو شار، بوونی پێشكەوتن و ئاوەدانی زۆر باش لە هەولێر و هەرێمی كوردستان لە دوای رژێم، مایەی خۆشحاڵی ئێمەیە، ئێمەش هەوڵ دەدەین بەشدار بین لەم ئاوەدانكردنەوەیە.
وتیشی: ئێمە هەوڵ دەدەین پەرە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو شاری سنە و هەولێر بدەین، كە هەردوو شار پێگەیەكی جوگرافی باشیان هەیە دەتوانین هاوكار و هەماهەنگی یەكتر بین بۆ ئەوەی ببینە بنكەیەكی بازرگانی پتەو لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئاسیا.
پارێزگاری سنە دەربارەی بەرهەمەكانی شاری سنە وتی: ئێمە لە سێكتەری كشتوكاڵی توانایەكی باشمان هەیە بەهۆی بوونی بارانێكی چاك لە شارەكەمان هەناردەی بەروبوومی كشتوكاڵیمان لە ئاستێكی باش دایە هەروەها لە سێكتەرەكانی بیناسازی و پیشەسازی خۆراك دەتوانین هاوكار و هەماهەنگی ئێوە بین.
دواتر نوێنەرانی بەرێوبەرایەتی گومرگ و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوبەرایەتی شارۆچكە پیشەسازییەكان لە هەرێمی كوردستان هەر یەكە بە جیا باسیان لە كار و پرۆژەكانی خۆیان كرد، هەروەها تیشكیان خستە سەر چۆنیەتی ئاڵوگۆڕ كردنی كالاكان لەگەڵ وڵاتی ئێران و گفتوگۆ كرا لەسەر چەندین تەوەر و كێشەو گرفتەكان روون كرایەوە بە مەبەستی چارەسەركردنیان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1606 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑