تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵباڵیۆزی كرواتیا لە عێراق سەردانی ژوور دەكات

باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 14 تشرینی دووەم 2016 08:17
رۆژی 13/11/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە ئیڤان یۆرتش باڵیۆزی وڵاتی كرواتیا لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا ئیڤان یۆرتش باڵیۆزی وڵاتی كرواتیا رایگەیاند: ئامانجی ئەم سەردانەم بۆ هەرێمی كوردستان راگەیاندنی كردنەوە و ئەكتیڤ بوونی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەمانە لە عێراق و  پتەوكردنی پەیوەندییەكانە لە گشت بوارەكان.
ئیڤان یۆرتش وتی: ئێمە پەیوەندی سیاسی باشمان هەیە لە ئاستی باڵا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و سەركەوتنەكانی پێشمەرگەش بەرز دەنرخێنین و بەردەوام دەبین لە یارمەتی دانی پێشمەرگە.
باڵیۆزی كرواتیا ئەوەشی خستەروو: كە وڵاتەكەیان بە نیازبوو كونسوڵگەریی خۆی لە هەرێم بكاتەوە بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابووری وڵاتەكەمان ئەم بڕیارە بۆ ئایندەیەكی نزیك دواخرا.
وتیشی: ئامانجی سەردانەكەم بۆ ژووری بازرگانی هەولێر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانە لە گشت سێكتەرەكان و سەردانی شاندی بازرگانی و پیاوانی خاوەنكاری كرواتیا بۆ هەرێم و بەشداری كردنمان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لە یەكەم هەنگاویشمان دا لە ساڵی داهاتوو شاندێكی بازرگانی وڵاتەكەمان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئیڤان ئاماژەی دا كە وەكو باڵیۆزخانە ئامادەن بۆ پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانان و خاوەنكاران.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ ئەركەكەی خواست و پاڵپشتی خۆیی و ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا وتی: ئێمە لە ماوەی رابردوو وەكو شاندی بازرگانی سەردانی وڵاتی كرواتیامان كردووە و پەیوەندی بازرگانی باشمان هەبووە بەڵام پەرە بەم پەیوەندییە نەدراوە، بۆیە هیواخوازین لە ماوەی ئەركی جەنابتان بتوانین بە هەموو لایەك پەرە بەم پەیوەندییە بدەین بە سەردانی شاندی بازرگانی و سازكردنی سیمینار و دانیشتنی B2B لە نێوان بازرگانان و خاوەنكارانی وڵاتی كرواتیا و هەرێمی كوردستان.
د. دارا وتیشی: ئێمە لە هەرێمی كوردستان پێویستمان بە پەرەپێدانی گشت بوارەكانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە وڵاتی كرواتیا لە رووی پیشەسازی و كەرتی كارەبا و كەرتی گەشت و گوزار وڵاتێكی پێشكەوتووە دەتوانن هاوكارمان بن لە پەرەپێدانی ئەم كەرتانە و هێنانی خاوەنكار و كۆمپانیا لەم سێكتەرە بۆ هەرێمی كوردستان و ئێمەش بە خۆشحاڵیەوە بە هەموو توانایەكمانەوە هاوكار و پاڵپشتی ئێوە دەبین.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑