رۆژی 18/1/2017 شاندى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى د. دارا جەلیل خەیات سه‌رۆكى یه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى وولاتى كوێتیان كرد و له لایەن خالد ناصر الروضان وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى كوێت به گه‌رمى پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێکدا وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ولاتى كوێت باسى له چۆنیه‌تى میكانیزمى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کوێتی كرد، دواتر د. دارا جەلیل خه‌یات باشى له ژینگه‌ى بازرگانى هه‌رێم و كه‌رتى پیشه‌سازى هه‌رێم كرد و داواى له وه‌زیرى بازرگانى كرد كه بێت سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و له نزیكه‌وه دۆخى ئابوورى و ئارامى هه‌رێم و سروشتى جوانى كوردستان ببینێ كه بۆ گه‌شتیارى زۆر گونجاوه و داواشى كرد كه له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوێت هه‌وڵ بدرێ هێڵى ئاسمانى كوێت گه‌شتى راسته‌وخۆ له نێوان كوێت و ههولێربكاتهوه کە رۆڵێکی بەرچاوی هەیە بۆ پتەوکردنی گشت سێکتەرەکان له نێوان هه‌ردوولا.