رۆژی 9/1/2024 ئهنجوومهنی كارگێری ژوور سهردانی پارێزگای ههولێری كرد و له لایهن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی كران .
لە دیدارێکدا پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە سەرۆك و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور کرد بە بۆنەی دەست بەکاربوونیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکەکەیاندا و پاڵپشتی خۆی بۆیان دەربڕی.
گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور سوپاسی ئەم پێشوازیەی کرد رۆلی پارێزگاری هەولێری بەرز نرخاند لە سەرکەوتن و پاڵپشتی جەنابیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پاڵپشتیە بەردەوامەکانی بۆ بازرگانان و پیشەوەرانی شاری هەولێر، سەرۆکی ژوور دووپاتی کردەوە کە ئەنجومەنی ژوور بە بەرنامەیەکی تۆکمە و بە هەموو توانایانەوە پاڵپشتی چینی بازرگانان و پیشەوەرانی شاری هەولێر دەبێت.