رۆژى 6/2/2024 كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر و مه‌عروف عه‌زيزخان هه‌ركى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د ئاغا گه‌ردى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازيان له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى - به‌ريتانى (IBBC) كرد، ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌يه پێداچوونه‌وه بوو به چه‌ند بڕگه‌يه‌ك له په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان ژوور و ئه‌نجومه‌نى ناوبراو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن پێشنيازى كرد به كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى ئه‌و پاره‌يه‌ى كه وه‌كو رسومات به‌رامبه‌ر دابينكردنى ڤيزا بۆ بازرگانان وه‌رده‌گيرێت، له كاتى نه‌هاتنه‌وه‌ى ڤيزاش ئه‌وا پاره‌كه‌ى بۆ بگێڕدرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا شاندى ميوان وتيان كه ئه‌مه سيسته‌مێكه له هه‌موو عێراق كارى پێده‌كرێت له كاتى ده‌ستكارى كردنى ئه‌م بڕه پاره‌يه ده‌بێت له هه‌موو عێراق ده‌ستكارى بكرێت ئه‌مه‌ش كارێكى ئاسان نابێت، چونكه بڕى پاره‌ى دياريكراو بۆ ئه‌وه‌يه ته‌نها خاوه‌نكاران بتوانن به‌شداربن له ديداره ئابووريه‌كان واته بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتيارى نيه، نوێنه‌رانى (IBBC) وتيان ئه‌م پێشنياره به سه‌رووى خۆيان راده‌گه‌يه‌نن دواتر وه‌ڵامى ژوور ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌يه تيشك خرايه سه‌ر دره‌نگ هاتنه‌وه‌ى ڤيزا زۆرجار ڤيزاكه ده‌كه‌وێته پاش بۆنه ئابووريه‌كه كه ئه‌مه‌ش هيچ سوودێكى نابێت بۆ بازرگان ياخود خاوه‌ن كۆمپانياكه، هه‌روه‌ها داواكرا گرنگى زياتر به ژوور بدرێت له هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى شانده بازرگانيه‌كان بۆ ديداره ئابووريه‌كان له‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربووان له چينى بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانيا و به‌رهێنه‌ران بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه تيشك خرايه سه‌ر 15 ساڵه‌ى كاركردنى هاوبه‌ش، هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگ بون له پێشخستنى په‌يوه‌نديه‌كانى نێوانيان.
شاندى ميوان ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كرد كه به نيازن له هاوينى داهاتوو چه‌ند سه‌رمايه‌دار و بزنسمانێكى به‌ريتانيا بهێننه هه‌ولێر كۆنفڕانسێك له ژوورى بازرگانى هه‌ولێر ببه‌ستن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوايان له ژوور كرد كه هه‌ماهه‌نگ بێت له به‌رامبه‌ردا له هه‌مان پسپۆڕى و تايبه‌تمه‌ندى ئاماده بكات، ژووريش ئاماده‌يى پاڵپشتى خۆى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيه‌ك.