هه‌ولێر/ به‌به‌شداریی زیاتر له 100 كۆمپانیای ئیتالی، رۆژی چوارشه‌ممه، سێیه‌مین پێشانگای پیشهسازیو ته‌كنه‌لۆژی ئیتالی له پاركی سامی عه‌بدولره‌حمانی شاری هه‌ولێر كرایه‌وه كه تێیدا به‌رهه‌كانی پێداویستیی ئوتومبێلو بیناسازی‌و ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیوته‌ر نمایش كرابوو. ئهنجلیۆ كاسبانی سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه رایگه‌یاند “130 گه‌وره كۆمپانیای ئیتالیا له‌بواری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژی له پێشانگاكه‌دا به‌شدارن كه ئامێر‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی یه‌ده‌گ له‌بواری پێشه‌سازی ئوتومبێل و بیناسازی و ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیوته‌ری تێدا نمایشكراوهو بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.” وتیشی “ئامانجمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه هاندان و راكێشانی وهبهرهێنهرو كۆمپانیا ئیتالیهكانه تاكو بێنه كوردستان‌و كاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌یداكردنی بازاڕه له‌كوردستان بۆ كه‌لوپه‌له‌كانمان.” كاسبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كۆمپانیا ئیتالییه‌كان ده‌رفه‌تی له‌باریان بۆ رێكه‌وتووه تا بێنه هه‌رێمی كوردستان‌و كاربكه‌ن، وتیشی “هه‌وڵ ده‌ده‌ین سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببینین و رۆڵی به‌رچاو له‌پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ببینین.” جێی ئاماژه‌یه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری بازرگانیی حكومه‌تی هه‌رێم محه‌مه‌د رهئوفو باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عێراق ماریزو میلانی و نوێنه‌ری هه‌رێمی لومباردیا له‌ئیتاڵیا فرانكو فیناتو ئاماده‌ی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه بوون. ئه سوات ئه لعێراق