رێککه‌وتی 4/9/2012، له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ناوهیکۆ یاماگوچی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگه‌ی بازرگانی ده‌ره‌کی ژاپۆنی له‌باره‌گه‌ی ژوور، تاوتوێی سازکردنی دیداری بازرگانی کوردی ژاپۆنی کرا که بڕیاره له‌مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز ناوهیکۆ یاماگوچی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی ژوور و شاری هه‌ولێر ده‌ربڕی و هیوای خواست که له‌مه‌وپاش بتوانن له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی کوردستان بن. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر وێڕای به‌خێرهێنانی به‌ڕێز یاماگوچی، وتی:"کوردستان له‌قۆناغێکی پێگه‌یشتن و پێشکه‌وتندایه، بۆیه هه‌رێمه‌که‌مان پێویستی به‌شاره‌زایی و پسپۆڕانی ده‌ره‌وه هه‌یه، ئێمه پێمان وایه که ده‌کرێت ژاپۆنییه‌کان و ببنه به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌و ژماره زۆره‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان که ئێستا به‌شدارن له‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا." پاشان به‌ڕێز یاماگوچی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی روونکرده‌وه که‌تایبه‌ته به‌هاتنی شاندێکی فراوانی بازرگانی ژاپۆنی بۆ کوردستان و سه‌ردانیکردنی چه‌ند دزهگهیهکی گرنگ له‌کوردستان و له‌وانیش ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سازدانی دیدارێکی بازرگانی له‌گه‌ڵ بازارگانانی نێوخۆدا. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌مانگی ته‌مموزی رابردوودا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور، له‌چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی (ئاسیاپرێس)ی ژاپۆنیدا، وتی:"ده‌توانم بڵێم ژاپۆن له‌چاو وڵاتانی دیکه‌ی جیهانی و له‌به‌ستنی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌هه‌موو بواره‌کان و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا زۆر دواکه‌وتووه، بۆیه گرنگه ژاپۆن نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌هه‌ولێر بکاته‌وه تاکو له‌نزیکه‌وه ئاگاداری بازاڕه‌کانی کوردستان بێت و له‌م ده‌روازه‌یه‌شه‌وه گوزه‌ر بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراق بکات." بۆیه پێده‌چێت هاتنی ئه‌م شانده‌ی ژاپۆن بۆ رۆڵی راگه‌یاندنه‌کانی ژاپۆن بگه‌ڕێته‌وه که کوردستانیان زیاتر به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ئاشنا کردووه. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.