رێککه‌وتی 10/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له‌به‌ڕێز جێرۆین کێلدێرهویس نوێنه‌ری تازه‌ی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، به‌بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی ئۆفێسی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر و ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و ئۆفێسه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز کێلدێرهویس کرد. هاوکات به‌ڕێز خه‌یات هیوای خواست که به‌ڕێز کێلدێرهویس له‌و ماوه‌یه‌ی که له‌کوردستاندایه ئاسووده بێت و سه‌رکه‌وتوو بێت له‌و ئه‌رکه نوێیه‌ی که له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه پێی سپێردراوه. پاشان هاته سه‌ر باسی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان کوردستان و هۆڵه‌ندا، که به‌هۆی سه‌ردانیکردنی شانده‌کانی هه‌ردوولاوه به‌ره‌و پێشتر چووه و گه‌شه‌ی به‌خۆوه دیوه. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز کێلدێرهویس وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی روونکرده‌وه که بریتییه لهئاگادارکردنی ژوور له‌کاروباره‌کانی ئێستای ئۆفێسهکهیان له‌هولێر، که هاوشانی دوو نوسینگه‌ی دیکه‌ی هاوشێوه له‌هه‌ردوو وڵاتی باشووری سوودان و په‌نه‌مادا کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامانجانه‌ی خسته روو که له‌چوارچێوه‌ی کاره‌کانیاندایه، له‌وانیش هاوکاریکردنی په‌نابه‌رانی کورد لههۆڵهندا و رێکخستنی دیداری نوێ له‌نێوان بازرگانانی کوردستان و وڵاته‌که‌یدا. هه‌ردوولاش به‌گشتی ئه‌و ئامادهباشییانهیان تاوتوێ کرد که بۆ مه‌به‌ستی رۆیشتنی شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی کوردستان له‌کۆتایی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا بۆ هۆڵه‌ندا گیراونه‌ته به‌ر، بڕیاریشه له‌و سه‌ردانه‌دا شانده‌که به‌شداری کۆنگره‌یه‌کی فراوانی ئابووری له‌ئه‌مستردام بکات و چه‌ندین چاوپێکه‌وتنیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ساز بکات. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات رایگه‌یاند که ژووری بازرگانی له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ مه‌به‌ستی رێکخستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌نێوان کۆمپانیا و بازرگانانی کوردستان و هۆڵه‌ندا، جگه له‌وه‌ش یارمه‌تدانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌کوردستاندا.