تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکی بازرگانی ئه‌نتاڵیا سه‌ردانی ژووری کرد

شاندێکی بازرگانی ئه‌نتاڵیا سه‌ردانی ژووری کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 20 تشرینی دووەم 2012 23:01

رێککه‌وتی 22/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی تورکی کرد، که‌ له‌نوێنه‌ری نزیکه‌ی 15 کۆمپانیای پارێزگه‌ی ئه‌نتاڵیا پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که به‌‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌وه‌ به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و وتی:"به‌به‌رده‌وامی شانده‌ بازرگیانییه‌کان له‌پارێزگا‌کانی تورکیاوه سه‌ردانی ژوور ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری راسته‌وخۆی ئه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کانمان دروست کردووه‌، بۆیه‌ هیوادارین له‌رێی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌وه‌ سوود به‌بازرگانان و هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و تورکیا بگه‌یه‌نین." هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات دواو و تی:"له‌کوردستاندا ره‌وشه‌که‌ له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه به‌‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی روونتر و باشتر، هه‌ڵبه‌ت له‌م پڕۆسه‌یه‌دا کوردستان پێویستی به‌کار و پڕۆژه‌کانی کۆمپانیا تورکییه‌کانه‌." لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز گول ته‌کین سه‌رۆکی کۆمپانیای دۆسیات که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی راگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان و وتی:"خۆشحاڵێن که‌ سه‌ردانی ژوورمان کردووه‌ و هیوادارین ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر کۆمپانیایه‌‌کی دیکه‌ی تورکی که‌ له‌کوردستاندا کار ده‌که‌ن، ده‌رفه‌تی کار بقۆزینه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت له‌م ئه‌رکه‌ماندا ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت بکه‌ین و سوودیشی بۆ ئێمه‌ هه‌بێت." پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان، وێڕای ناساندنی خۆیان و پۆسته‌کانیان، باسیان له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان کرد و دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ ئاماده‌ن له‌کوردستاندا کار بکه‌ن. جێی ئاماژه‌یه‌، کۆمپانیاکانی شاندی میوان که‌له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی ژووریان کرد، له‌ سێکته‌ره‌ جۆراجۆره‌کانی وه‌ک بیناسازی، وزه‌ی خۆر، کشتوکاڵ، مۆبیلیات و چه‌ند بوارێكی دیکه‌دا شاره‌زان. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری ئه‌ندامانی شاندی میوان خسته‌روو، هاوکات دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا، گۆڕدرایه‌وه‌.   

ئه‌م بابه‌ته‌ 1429 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑