تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵحکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌کات که‌ بۆ مه‌به‌ستی کارکردن بێنه‌ کوردستان

حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌کات که‌ بۆ مه‌به‌ستی کارکردن بێنه‌ کوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2012 12:40

رێککه‌وتی 2/12/2012، له‌میانه‌ی پێشوازیلێکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ژوور، ‌به‌ڕێز بێرنارد کازۆ سه‌رۆکی ئیداره‌ی ناوچه‌ی (دۆردۆنگ)ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند:"حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌که‌ین که‌ بۆ مه‌به‌ستی کارکردن بێنه‌ کوردستان."

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ تیایدا به‌ڕێزان ئالان گیرات کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر و خه‌مان زرار نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پاریس و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی و ده‌زگه‌ ئابوورییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا کرد به‌تایبه‌تی.

 

پاشان به‌ڕێز خه‌یات رۆڵی کونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسای له‌هه‌ولێر به‌رز نرخاند و رایگه‌یاندا که‌ هه‌لی کار له‌کوردستاندا بۆ کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان فه‌راهه‌مه‌ و ره‌وشی ئاسایش له‌باره و یاساکان ئاسانکارییان بۆ خه‌ڵكی بیانی کردووه‌ و هه‌ولێریش بۆته‌ پایته‌ختی گه‌شتیاری بۆ ساڵی2014، بۆیه‌ چیتر نابێت ئه‌و کۆمپانیایانه‌ دوابکه‌ون له‌هاتنیان بۆ ‌ئه‌م هه‌رێمه‌، چونکه گه‌لی کوردستان سۆزی تایبه‌تییان به‌رامبه‌ر گه‌ل و حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا هه‌یه.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ باسی له‌و سه‌ردانانه‌ی کرد که‌ پێشتر بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌چواچێوه‌ی نێرده‌ و شاندی ئابووری ئه‌نجامیان داوه‌، هاوکات داوای کرد که له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا شاندێكی بازرگانی ناوچه‌ی دۆردۆنگ بێنه‌ کوردستان، تاکو کوردستان له‌نزیکه‌وه‌ ببینن و قۆناغێکی تازه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌ست پێبکه‌ن.

‌     

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز بێرنارد کازۆ سه‌رۆکی ئیداره‌ی ناوچه‌ی (دۆردۆنگ)ی فه‌ڕه‌نسا که‌له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی عێراقی – فه‌ڕه‌نسییه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا،  وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، وتی:"من وه‌کو دۆستێكی کورد سه‌ردانی هه‌ولێرم کردووه‌."

 

رایگه‌یاند و وتی:"ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ که‌ پاڵپشتی سیاسی له‌کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان بکه‌ین تاکو بتوانن بێنه‌ هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند که‌سێکی شاره‌زامان له‌بواره‌ جیاجیاکاندا هێناوه‌، تاکو پێدوایستییه‌کانی ئێوه‌ بزانین و له‌‌داهاتوودا سوود و شا‌ره‌زایی فه‌ڕه‌نسییه‌کانتان پێ بگه‌یه‌نین."

 

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، به‌ڕێز باقی محه‌مه‌د هادی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور له‌ وته‌یه‌کیدا به‌گرنگی زانی که‌ به‌نکێكی فه‌ڕه‌نسی له‌هه‌ولێر و  هێڵی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان کوردستان و پاریس بکرێته‌وه.  ‌     

 

له‌میانه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، به‌ڕێز ئالان گیرات رایگه‌یاند که‌ بڕیاریان داوه‌ یانه‌ی خاوه‌نکارانی فه‌‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر بکه‌نه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی گفتوگۆکاندا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان و فراوانکردنی ‌پڕۆسه‌ی ‌سوودوه‌رگرتن له‌توانا فه‌ڕه‌نسییه‌کان له‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی کوردستاندا کرده‌وه‌.  

 

له‌درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌‌دا، ئه‌ندامانی شاندی فه‌ڕه‌نسی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان ناساند، که له‌بواری شوێنه‌وارناسی و بازرگانی و ئاووئاوه‌ڕۆکان، کێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری و ره‌شه‌وڵاخ و چه‌ند بوارێكی دیکه‌دا شاره‌زابوون.

 

به‌ر له‌کۆتایی دیداره‌که‌ش، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پشتگیریکردن له‌هه‌رپڕۆژه‌یه‌کی گرنگی ئابووری فه‌ڕه‌نسا له‌کوردستان خسته‌ روو، دواتریش خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1166 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 09 کانونی یەکەم 2012 11:01

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑