رێککه‌وتی 5/2/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێزان مه‌وله‌وی جه‌بار سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری له‌هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی ده‌سته کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور ئاماده‌بوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێرای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی سه‌رۆک و به‌رپرسانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که زیاتر پێشخستنی که‌رتی گه‌شتیاری له‌هه‌رێمی کوردستاندا هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌موو لایه‌کی پێویسته و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژووری بازرگانی ئاسانکاری بۆ ئه‌و بازرگان و کۆمپانیایانه‌ی کردووه، که له‌کوردستاندا هوتێل و مۆتێل و پڕۆژه‌ی گه‌شتیارییان ئه‌نجام داوه یاخود به‌نیازن ئه‌نجامی بده‌ن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مه‌وله‌وی جه‌بار سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانیکردنی ژووری بازرگانی، باسی له‌گرنگی هه‌ماهه‌نگیکردنی نێوان ژووری بازرگانی و ده‌سته‌ی کرد له‌راییکردنی کاروباره‌کانی رۆژانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌دا که سه‌رقاڵی کار و پڕۆژه گه‌شتیارییه‌کانن له کوردستاندا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور تیشکی خسته کاروباره‌کانی رۆژانه‌ی ژوور، به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تی پێدانی ناوهبازرگانییهکان بههۆتێل و مۆتێله‌کاندا، که له‌پاش کارکردنێکی زۆری به‌رپرسانی ژوور پڕۆسه‌که چۆته قۆناغێکی پێشکه‌وتووتر.
هه‌ردوولاش به‌گرنگیان زانی، که‌له‌داهاتوودا شاندی هاوبه‌شیان بۆ مه‌به‌ستی کۆربه‌ند و کۆنفڕانسه ئابوورییه‌کان هه‌بێت که له‌وڵاتانی جیهاندا ساز ده‌کرێن.
هه‌رله‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا، ئاماده‌بووانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار تیشکیان خسته سه‌ر کار و چالاکییه‌کانی ده‌سته له‌کاتی ئێستادا، هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆژه گهشتیارییانهش که ده‌سته پلانی ستراتیژی بۆ داناون، تاکو له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی کوردستانه‌وه بخرێنه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
له‌به‌شیکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه، که له‌سایه‌ی ره‌وشی ئارامی کوردستاندا، رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی گه‌شتیاران روو له‌زیادبوون ده‌کات، که پێده‌چێت له‌ساڵی 2013دا ئه‌و ژماره‌یه بگاته زیاتر له سێ ملیۆن گه‌شتیار.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنانی ژوور له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ژووره‌وه، پێشکه‌ش به‌سه‌رۆک و به‌رپرسانی باڵای ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم کرا.