رێكکه‌وتی 14/4/2013، له‌دیدارێكی نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ئێکارد شڵێبێرگهر راوێژکار لهدهزگهی نۆرسادی ئه‌ڵمانی و له‌باره‌گه‌ی ژوور، تاوتوێی پڕۆژهپلانێکی ئه‌ڵمانیا بۆ پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان کرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه خواست، که رێکخراوی (G.I.Z) و ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئابووری حکومه‌تی به‌رلین به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یان کردووه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئێکارد شڵێبێرگهر وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌کان و حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ یارمه‌تیدانی ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان ئه‌نجامیان دابوو، ئامانجی خۆی پێکاوه و ئه‌مه‌ش هانی داین که پلان بۆ پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی فراوان سه‌باره‌ت به‌پێشخستنی هه‌رێم دابڕ‌ێژین.
شڵێبێرگهر به‌وردی هاته سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که ئاماده‌یان کردووه سه‌باره‌ی به‌پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان و، وتی:"هه‌نگاوی یه‌که‌می پڕۆژه‌که به‌سازدانی کۆنفڕاسێکی گه‌وره ده‌بێت له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا که به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ئابووری ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت."
هه‌روه‌ها روونیکرده‌وه و، وتی:"ئامانجی پڕۆژه‌که چۆنێتی هاوکاریکردنی هه‌رێمه له‌داهاتوودا له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه ئه‌ویش له‌رێی ئه‌نجامدانی کاری سه‌رمایه‌گوزاری و هاورده و ئاڵوگۆڕکردنی بابه‌ته زانستییه‌کان و باشترکردنی ره‌وشی بازرگانی و چۆنێتی پێشخستنی بازاڕه‌کان له‌هه‌رێمدا ده‌بێت."