رێککه‌وتی 16/4/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پاتریک دوفـــفی شاره‌زای سیاسی و ئابووری ئێرله‌ندای باشوور بیرۆکه‌ی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری له‌کوردستاندا خسته روو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌خێرهێنانی به‌ڕێز دوفـــفی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌کاتی گونجاوی خۆیدا سه‌ردانی ئێرله‌ندا ده‌که‌ین، چونکه ئه‌و وڵاته زۆر پێشکه‌وتووه به‌تایبه‌تی له‌بواری گه‌شتیاریدا و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ته بۆ گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌کانی ئێرله‌ندییه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز پاتریک دوفـــفی شاره‌زای سیاسی و ئابووری ئێرله‌ندای باشوور وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانیکردنی کوردستان و ژووری بازرگانی هه‌ولێر بۆ جاری دووه‌م، هه‌روه‌ها وتی:"پاش لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌ره‌وشی ئابووری و جوگرافی کوردستان، بۆمان ده‌رکه‌وتووه که جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ین، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌رنجی گه‌شتیاران له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ لای هه‌رێم رابکێشێت، به‌وه‌ش سوود به‌خۆمان و خه‌ڵكی کوردستان ده‌گه‌یه‌نین."
هاوکات به‌ڕێز دوفـــفی رۆڵی ژووری بازرگانی لههاوکاریکردنیان له‌جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌که‌دا به‌گرنگ زانی.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات وێڕای پێدانی زانیاری و رێنوێنیکردنی به‌ڕێز دوفـــفی سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌که، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنیان له‌کاره‌که‌یاندا خسته روو.