رێککه‌وتی 29/4/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز تۆم تانگ سه‌رۆکی سه‌نته‌ری چینی بۆ دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ناسراو به‌کۆمپانیای (CIEC)ی چینی و، شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌و دانیشتنه‌دا، به‌ڕێز تۆم تانگ که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی باره‌گه‌ی ژوور ده‌ربڕی، پاشان باسی له‌سروشتی کاروباری کۆمپانیای ناوبراو کرد، که تایبه‌ته به‌بواری پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه له‌عێراقدا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای به‌ره‌و پێشچوونی کاره‌کانیانی بۆ خواستن، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی هه‌موو ئاسانکارییه‌ک به‌کۆمپانیاکه‌یان خسته روو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ژوور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا له‌کوردستاندا، ده‌رفه‌تێکی باش بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانییه‌کان هه‌یه، بۆیه ده‌کرێت کۆمپانیا چینییه‌کان به‌قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌تر هه‌له‌کانی کارکردن بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن له‌هه‌رێمدا.
هه‌رله‌میانه‌ی گفتوگۆکاندا، ئه‌ندامانی شاندی میوان بابه‌تی رێکخستنی پێشانگه‌یه‌کی گه‌وره‌یان تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مه چینییه‌کان له‌هه‌ولێر خسته‌روو، که ئێستا چینییه‌کان به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژن و بڕیاریشه له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا ساز بکرێت.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆکی ژوور دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور بۆ هاوکاریکردنی چینییه‌کان سه‌باره‌ت به‌سه‌رخستنی پڕۆژه‌کانیان کرده‌وه و، هه‌روه‌ها پێشنیازی کرد که هه‌وڵی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆمپانیا کوردستانییه‌کاندا بده‌ن، چونکه ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش زۆر گرنگ و جێی بایه‌خ ده‌بێت.