رێککه‌وتی 1/7/2013، له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی نێوان ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، به‌رپرسی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر، پێشنیازی کردنه‌وه‌ی لقێكی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر و، ده‌ستیپێکردن به‌پڕۆژه‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌ی ئاماده‌کراوی ئه‌مه‌ریکی له‌کوردستاندا خرایه‌روو.
له‌و دانیشتنه‌دا، که‌به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مسته‌فا محه‌مه‌د خضر و فیدائه‌دین محه مه دئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، لۆرێنس کوێن به‌رپرسی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا به‌جیا رۆڵی ژووری بازرگانی هه‌ولێر و کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکایان له‌هه‌ولێر به‌به‌رزی نرخاند له‌هه‌وڵدانی به‌رده‌وامیان بۆ گه‌یاندنی بازرگان و خاوه‌نکارانی کورستان و ئه‌مه‌ریکا به‌یه‌کتر.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مسته‌فا محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ژماره‌ی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌کوردستاندا زۆر که‌مه، بۆیه ده‌کرێت به‌چه‌ندین رێگه کار بۆ زیادبوونی ژماره‌یان بکرێت، وه پێویسته کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کارئاسانی تایبه‌ت بۆ بازرگان و خاوه‌نکارانی کوردستان بکات له پێدانی فیزا، تاوه‌کو سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن و ئاشنا بن بههاوپیشهکانیان له‌و وڵاته‌دا، هاوکات خاوه‌نکارانی ئه‌مه‌ریکاش سه‌ردانی هه‌رێم بکه‌ن، تاوه‌کو جێ پێی خۆیان له‌م هه‌رێمه‌دا بکه‌نه‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌وروپییه‌کان کاره‌کانی خۆیان له‌هه‌رێمدا چڕ کردۆته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، لۆرێنس کوێن به‌رپرسی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا، وتی:"ئێستا ئێمه کار ده‌که‌ین بۆ هێنانی ژماره‌یه‌کی زۆرتری کۆمپانیاکانمان بۆ کوردستان، ئه‌ویش به‌روونکردنه‌وه‌ی زیاتری ره‌وشی کوردستان بۆیان، هاوکات متمانه‌ی ته‌واومان به‌خزمه‌تگوزاری و تواناکانیان هه‌یه."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که کونسوڵخانه له‌پرسی هێنانی کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکادا پشتی به‌ژووری بازرگانی به‌ستووه، چونکه ده‌توانین له‌رێی ژووره‌وه له‌ره‌وشی ئابووری کوردستان بگه‌ین، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، که پێشنیازیان کردووه، لقێكی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر بکرێته‌وه.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، به‌ڕێز تاریق ئهلئوار به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕکردنی هه‌رێمی و به‌رپرس به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقیا له‌گروپی کۆمپانیاکانی (سپانکرێت)ی ئه‌مه‌ریکی، وێڕای باسکردنێکی وورد له‌باره‌ی گروپه‌که‌یان، که له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ستاندارێكی به‌رزی جیهانی پڕۆژه‌کانی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، که ئه‌ویش دروستکردنی خانوو و باڵه‌خانه‌ی ئاماده‌کراوه، هه‌ر له‌دروستکردنی که‌لوپه‌له‌کانی کارگه‌ی کۆنکرێتی ئاماده‌کراوی (Pres cast) و دامه‌زراندنی کارگه‌که و به‌جێگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون، ئاماده‌یی ته‌واوی گروپه‌که‌یانی به‌ده‌ستپێکردن بهخزمهتگوزارییان له‌کوردستاندا خسته‌روو.
هه روه ها، به‌ڕێز فیدائه‌دین گه‌ردی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، هیوای به‌ره‌و پێشچوونی کاره‌کانیانی بۆ شاندی میوان خواست، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی هه‌موو ئاسانکارییه‌ک به‌گروپی ناوبراو و هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی خسته روو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا له کوردستاندا، ده‌رفه‌تێکی باش بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانییه‌کان هه‌یه، بۆیه ده‌کرێت کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئه‌م هه‌له بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه و پێگه‌ی خۆیان به کردنه‌وه‌ی لقه‌کانیان له‌کورستاندا جێگیر بکه‌ن.