رێککه‌وتی 1/10/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌رپرسانی باڵای گروپی به‌نکه‌کانی عه‌وده‌ی لوبنانی رایانگه‌یاند، که بڕیاریان داوه سێ لقی خۆیان له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا که ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته سه‌ر مێژووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی لوبنان و به‌په‌یوه‌ندییه‌کی دوو قۆڵی به‌هێزی له‌قه‌ڵه‌م دا و، وتی:"ئه‌و ژماره زۆره‌ی لوبنانییه‌کان که له‌کوردستاندا کار ده‌که‌ن، به‌ئاسووده‌یی ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ئێمه‌ش وه‌ک ژووری بازرگانی هه‌میشه ده‌رگه‌مان به‌روویاندا کراوه‌یه."
له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا، به‌ڕێز خه‌یات وتی:"ئێستا بودجه‌ی عێراق ساڵ به‌ساڵ له‌زیادبووندایه و، به‌شێکی ئه‌و بودجه‌یه‌ش بۆ هه‌رێمی کوردستانه، بۆیه پێشبینی ده‌که‌ین له‌ساڵانی ئاینده‌دا وڵاتی عێراق و به‌تایبه‌تی کوردستان رێژه‌ی فرۆشی نه‌وتیان زۆرتر بێت، ئه‌مه‌ش بودجه‌ی زیاتر و هه‌لی زیاتری کار به‌دوای خۆیدا دێنێت."
هه‌ر له‌میانه‌ی گفتوگۆکاندا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی به‌نکداری له‌عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها باسی له‌کاروباره‌کانی به‌نکه ناوخۆیی و بیانییه‌کان له‌عێراقدا کرد.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز شه‌ربل موباره‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی به‌نکی ناوبراو، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازێکردنیان له‌لایه‌ن ژووره‌وه، هاته‌سه‌ر باسی کاروباره‌کانی گروپی عه‌وده که ماوه‌یه‌کی زۆره دامه‌زراوه و له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی کار ده‌کات و تاکو ئێستا توانیویه‌تی چه‌ندین لق له وڵاتانی جیهاندا بکاته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، رایگه‌یاند که ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌کارین بۆ کردنه‌وه‌ی لقی خۆیان له‌هه‌ولێر و به‌دوایدا لقه‌کانی دیکه‌یان له‌سلێمانی و دهۆک و به‌غدا و به‌سڕه و نه‌جه‌ف ده‌که‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور له‌پێناو سه‌رخستنی کاره‌کانی به‌نکی ناوبراودا، چه‌ندین رێنوێنی له‌باره‌ی رێوشوێنه‌کانی کردنه‌وه‌ی به‌نک و هه‌نگاوه گرنگه‌کانی ئه‌و بواره به‌گشتی پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی پیشکه‌شکردنی هاریکاری زیاتر به‌شاندی میوان خسته‌روو.