رێککه‌وتی 10/10/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌خاتوو ئێرن کوتمیێر به‌رپرسی به‌شی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێرای به‌خێرهێنانی شاندی ناوبراو، هیوای خواست که په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر پیش بکه‌وێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی هه‌موو ئاسانکارییه‌ک به‌به‌شی ئابووری کونسوڵخانه و هه‌ر شاندێکی بازرگانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ربڕی که له‌داهاتوودا سه‌ردانی ژوور بکات و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا ده‌رفه‌تێکی باش له‌به‌رده‌ستدایه بۆ کارکردنی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌کوردستاندا، بۆیه ده‌بێت ئه‌م هه‌له بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه.
لای خۆیه‌وه، خاتوو ئێرن کوتمیێر وێرای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌وان بیریان له‌هێنانی شاندی بازرگانی ئه‌مه‌ریکی بۆ کوردستان کردۆته‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌وان کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌که‌ن تاکو له‌رێی ئه‌و سه‌ردانه بازرگانییانه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت.