رێکه‌وتی 27/10/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ئه‌ناتۆلی ماریانێتس باڵیۆزی ئۆکرانیا له‌به‌غدا و، شاندێکی بازرگانی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، کهسهردانیکردنی شانده‌کانی نێوان هه‌ردوولا ئاستی چالاکییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌و پێشتر ده‌بات.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌ناتۆلی ماریانێتس باڵیۆزی ئۆکرانیا وێڕای ده‌ربڕێنی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که کار ده‌که‌ن له‌پێناو هێنانی کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌یان بۆ کوردستان، چونکه لایان مه‌به‌سته لێره ده‌رفه‌ته‌کانی کار بۆ کۆماپانیاکانیان به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له‌رێی فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، شاندی میوان دیاری رێزلێنانی پێشکه‌ش به‌به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور کرد.