شاندێكی ئەندازیاران و بازرگانانی شاری ئەنقەرە سەردانی ژووریان كرد
رۆژی 6/3/2014 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بە ئامادەبوونی سەدرەدین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازییان لە شاندێكی شاری ئەنقەرە كرد كە بە سەرۆكایەتی فاتح ساری سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەنقەرە.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە ئەندازیارانی بیناسازی و بازرگانان لە بواری خۆراك, خۆشحاڵی خۆیان بەم دانیشتنە دەربڕی و هیوایان خواست بتوانن لە نزیكترین دەرفەتدا لە بوارەكەی خۆیان خزمەت بگەیەنن.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور بەخێرهاتنی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆی و ژووریشی بۆ هەموو جۆرە یارمەتیەك نیشاندا.