تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەفیری ئۆكڕاینا لە عێراق و شاندی یاوەری سەردانی ژووریان كرد

سەفیری ئۆكڕاینا لە عێراق و شاندی یاوەری سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ هەینی, 28 ئازار 2014 07:22
رۆژی 25ی ئادار ئەنتۆلی ماریێنتس سەفیری ئۆكڕانیا لە عێراق و ئەڤێریانۆڤ ئۆلێگ بەڕێوبەری كۆمپانیای (limited liability company) و دەشتی شێوەزور بەڕێوبەری هەمان كۆمپانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا سەفیری ئۆكڕاینا خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و وتیشی كاتێك كە دێم بۆ هەولێر هەست بە غەریبی ناكەم و وا هەست دەكەم دێمە ماڵی خۆم و من  هەردەم هەوڵم داوە زیاتر پەرە بە پەیوەندیەكانمان بدەین، وە داوەتەكیشی پێشكەشی ژوور كرد بۆ بەشداری كردن لە كۆڕبەندێكی ئابووری كە لە 4 ی حوزەیران لە كییڤ پایتەختی ئۆكڕاینا سازدەكرێ.
پاشان ئەڤێریانۆڤ ئۆلێگ بەڕێوبەری كۆمپانیای (limited liability company) ئامانجی كۆمپانیاكەیانی روون كردەوە كە ئەوان كۆمپانیایەكی تایبەتن بە دروست كردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بەرگری شارستانی و ئەمبوڵانس و ئۆفیسیشمان لە شاری هەولێر كردۆتەوە چونكە ئێمە هەرێمی كوردستان بە ئایندەیەكی گەش دەبینین و هیوا خوازیشین بەشداری لە پێشانگاكانی هەولێر بكەین و بەشداربین لە خزمەت كردن.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر سوپاسی كردن بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوونە بە تایبەتی سەفیری ئۆكڕاینا، ئامادەیی خۆی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتیەك، روونیشی كردەوە كە سەركەوتنی ئابووری هەر ووڵاتێك بە دروستكردنی پەیوەندی باش لەگەڵ ووڵاتان دێتە دی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 894 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 01 نیسان 2014 07:34

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑