تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵباڵیۆزی تونس لە عێراق و شاندی یاوەری سەردانی ژووریان كرد

باڵیۆزی تونس لە عێراق و شاندی یاوەری سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 09 حوزەیران 2014 10:37
رۆژی 5ی حوزەیران سەمیر جەماعی باڵیۆزی تونس لە عێراق و شاندی یاوەری كە نوێنەرایەتی 20 كۆمپانیای تونسیان كردبوو سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا سەمیر جەماعی زۆر سوپاسی ژووری كرد كە پاڵپشت و هۆكاری سەرەكی بوون بۆ كردنەوەی هێڵی ئاسمانی لە نێوان هەردوولا و دەست خۆشی لێكردن بۆ ئەو هەموو یارمەتیە و ماندوبوونەی كە لەماوەی مانەوەیان دا لە هەرێمی كوردستان هاوكار و هەماهەنگی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی تونس بوونە.
وە پاشان شاندی یاوەری كە نوێنەرایەتی 20 كۆمپانیای تونسیان دەركرد لە بوارە جۆراو جۆرەكان داوایان لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور كرد كە گرنگترین ئەو یاساو رێنماییانەیان بۆ بخاتە روو كە بەهۆیەوە تا بتوانن كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن و لقی كۆمپانیاكانیان بكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە ئیبراهیم سۆفی زۆر سوپاسی كردن وە دەست خۆشیلێكردن بۆ ئەم هەنگاوە و هیواشی خواست بە كردنەوەی ئەم هێڵە لە ماوەی داهاتوودا پێشكەوتنی بازرگانی بەرچاو رووبدات لە نێوان هەردوولا.
پاشان گرنگترین ئەو یاسا و رێنماییانەی بۆیان روونكردەوە كە بەهۆیەوە دەتوانن بازرگانانی تونس دەتوانن وەبەرهێنان لە هەرێم بكەن و لقی كۆمپانیاكانیان بكەنەوە ئامادەیی خۆیی و ژووریشی دەربڕی بۆ هەموو پاڵپشتییەك.
لە یەكەم كاردانەوەشیان شاندی تونس بڕیاریاندا لە نزیكترین دەرفەتدا لقێكی كۆمپانیای جل و بەرگ لە شاری هەولێر بكەنەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1134 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑