تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵچوارەمین خولى راهێنانى پێشەنگانى کار تەواو بوو

چوارەمین خولى راهێنانى پێشەنگانى کار تەواو بوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 23 تشرینی دووەم 2009 00:00
رۆژى 23/11 بە ئامادەبوونى تەها زەنگەنە پەیوەندکارى حکومەتى هەرێم لەگەل رێکخراوى (UNIDO) ى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و شێخ ئاراس رەئوف بەرێوەبەرى گشتى و پیشەسازى و عبدالواحید تەها نوێنەرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى، رێوو رەسمى دابەشکردنى بروانامە بەسەر (20) بەشداربووى چوارەمین خولى راهێنانى پێشەنگانى کار لە وەزارەتى پیشەسازى بەرێوەچوو کە بۆ ماوەى چوار هەفتە بەشدارى لە خولى راهێنانى دەربارەى چۆنیەتى دامەزراندن و بەرێوەبردن و پێشخستنى پرۆژە دا کردبوو کە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و دەستەى وەبەرهێنانى هەرێم و وەزارەتى پیشەسازى بە هاوکارى رێکخراوى (UNIDO) سازی کردبوو. لەو پرۆژە هاوبەشەدا توانراوە تا ئێستا چوار خول لە کوردستان بکرێتەوە کە تیایدا نزیکەى (100) بەشداربوو بەشداریان تێدا کردووە، زیاتر لە 60% ئەمانەش لە بوارى کەرتى تایبەت دا توانیویانە بە سودوەرگرتن لەو خولانە پرۆژەى تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن یان پرۆژەکانیان بەرەو پێشتر ببەن، وا چاوەروان دەکرێت کردنەوەى ئەم خولانە دواى دارشتنى بەرنامەیەکى تازەى هەماهەنگى لەگەل رێکخراوى (UNIDO) درێژەیان پێ بدرێت و خولى زیاتر بکرێتەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1161 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑