تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئەنجوومەنى ژوور بەشدارى لە کردنەوەى پێشانگاى نێودەولەتى شارەوانى و پیشەسازیەکانى بەرد و سیرامیک لە هەولێر دەکات

ئەنجوومەنى ژوور بەشدارى لە کردنەوەى پێشانگاى نێودەولەتى شارەوانى و پیشەسازیەکانى بەرد و سیرامیک لە هەولێر دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 13 کانونی یەکەم 2009 00:00
بە ئامادەبوونى هەریەک لە (سەمیر عەبدولا) وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزارى هەرێم و (نەوزاد هادى) پارێزگارى هەولێر و (سۆران ئەبوبەکر عەزیز) جێگرى سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و بە بەشدارى زیاتر لە 200 کۆمپانیاى بیانى لە 14 ولاتى جیهانەوە پێشنیوەرۆى رۆژى یەک شەممە 13/12/2009 پێشانگاى نێودەولەتى شارەوانى و پیشەسازیەکانى بەرد و سیرامیک لە هەولێر کرایەوە. لە ووتەیەکیدا سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوور کردنەوەى ئەم پێشانگایەى بە گرنک وەسف کرد لە ئاوەدان کردنەوەى هەرێمى کوردستان و خۆشحالی خۆى دەربرى لە بەرامبەر بەشداریکردنى ژمارەیەکى بەرچاو لە کۆمپانیا ناودارەکانى تورکیا لەم پیشانگایەدا لە رێژەى وتەیەکدا ئاگادارى کۆمپانیا بەشداربووەکان کردەوە کە بۆ هەر کار و پرسیار و هاوکاریەک کە پەیوەندى بە کاروبارى بازرگانى و پیشەسازیەوە هەبێت پەیوەندى بە ژوورەکەمانەوە بکەن. دواى برینى شریتى کردنەوەى پێشانگا لە لایەن نەوزاد هادی پارێزگارى هەولێر، تەواوى پیشانگاکە بەسەرکرایەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑