رۆژى 27/2 لە هۆلى ژوور بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور نیکۆلاس دوکاس و قونسولى بازرگانى و ئابوورى یۆنان لە هەولێر بە بەشداری ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیاى یۆنانى و کوردستانی بەرێوەچوو. سەرەتا سەۆکى ژوور دەست خۆشى لە رێکخەرانى ئەو کۆنفرانسە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، لە هەمان کاتیشدا تەئکیدى لەسەر هاوکارى کردنى خۆى بۆ بەستنى ئەو جۆرە کۆنفرانسانە کردەوە. ئەوەشى بە هەنگاوێکى گرنگ لە قەلەمدا بۆ بەرەو پیچشبردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان هەرێمى کوردستان و یۆنان، دواتریش قونسولى بازرگانى یۆنان و سەرۆکى شاندى یۆنان باسیان لە مەبەستى کۆنفرانسەکە کرد و وەک ئامادەکاریەک بۆ بەستنى کۆنفرانسێکى گەورە بە بانگهێشت کردنى ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەسازى کوردستان لە یۆنان لە قەلەمدا. لە پاشان نیکوس بەرێوەبەرى تۆڕی شارەوانیەکانى یۆنان. باسى لە رێکخراوە مەدەنیەکەى خۆى کرد کە (30) شارەوانى لە خۆ دەگرێت و کۆمەلێک کار و خزمەتى جۆراو جۆر پێشکەش دەکەن لە بوارى کۆمەلایەتى بە تایبەتى راهێنانى خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان و گۆشەگیرەکان بۆ دەست بەکارکردن و گەرانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگەکە. شاندى یۆنان لە نوێنەرانى حکومى و کەرتى تایبەت پێک هاتبوو، دواتر ئەندامانى شاندەکە باسیان لە کار و چالاکى و خزمەتگوزاریەکانیان کرد و لە لایەن ئامادەبووان راو و سەرنج خرانە روو، دواتریش وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە. لە میانەى وتارەکاندا بەلێنى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازی هەرێم بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە کە لە ئایندەیەکى نزیکدا لە یۆنان دەبەسترێ بانگێشت کرا. هەروەها وا چاوەروان دەکرێت یاداشتێکى لێک تێگەیشتن لە نێوان یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازی هەرێم و تۆڕى شارەوانیەکانى یۆنان ئیمزابکرێت.