تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 23 کانونی یەکەم 2013
رۆژی 19/12/2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژوور لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازیان لە جۆزێف پێنینگتۆن قونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر و شاندی یاوەری كرد.
لە وتەیەكدا سەرۆكی ژوور بەخێرهاتنی كرن و هیوای خواست ئەم دانیشتن و چاوپێكەوتنە ببێتە سەرەتایەك بۆ بەهێز كردنی پەیوەندی لەگەڵا بازرگانان و خاوەنكارانی ئەمریكا بۆ ئەوەی زیاتر بە كوردستان و پێگەی ئابووری و دەرفەتەكانی كاركردن تیایدا ئاشنا ببن و وەبەرهێنانی تیادا بكەن ، ئاماژەی بە گرنگی قونسولخانەی ئەمریكا لە هەولێر كرد و پرسی پێدانی ڤیزای ئەمریكا بە هاوولاتیان لە هەولێر بە یەكێك لە كارەكانی قونسولخانەی لە قەلەمدا و داوای ئاسانكاری كردنیشی بۆ بازرگانان و خاوەن كارانی كوردستان كرد ، هەروەها باسی لە پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كرد و وتی پێمان باشە ژوور رۆل و پێگەی خۆی هەبێت لە كارا كردنی ئەو پەیوەندیانەدا .
لە لایەن خۆشیەوە قونسوڵی گشتی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆئەم پێشوازییە و ووتیشی لەماوەی داهاتوو هەوڵدەدەین بازرگانانی ئەمریكا ئاشنای هەرێمی كوردستان بكەین و لە هەوڵیشداین بۆ گرنگیدانی زیاتر بە پرسی پێدانی  ڤیزا بە هاوڵاتیان و فراوانكردنی كارەكانمان لەو بوارەدا .
پاشان چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە ئابووری و كاری بازرگانی لە لایەن ئامادەبووانەوە خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لە سەر كرا .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2008 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑