رۆژی 23/12/2013 فیدائەدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە نوێنەری چەند كۆمپانیایەكی توركی كرد كە لە شارە جیا جیاكانی توركیاوە هاتبوون بە مەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر چۆنیەتی كاركردن و وەبەرهێنان لە هەرێم بە سەرۆكایەتی عوسمان دەمیر سەرۆكی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی رێكخراوی (ESIAD)ی توركی سەردانی ژووریان كرد.
لەمیانەی دانیشتنێكدا دوای ئەوەی خۆیان و كاروچالاكی كۆمپانیاكانیان و بواری كارەكانیان ناساند چەندین پرسیاریان خستەڕوو.
ئەندامی ژوور لە وەڵامی پرسیارەكانیان میكانیزمی كاركردنی لە هەرێم روونكردەوە و ژمارە و رێژەی كۆمپانیا توركیەكان و بیانیەكانی بۆ باس كردن, ئامادەیی ژووری بۆ هەموو جۆرە پشتیوانیەكی ئەو كۆمپانیایانە دەربڕی كە دەیانەوێ سەرمایەگوزاری لە كوردستان ئەنجام بدەن.