تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 12 ئازار 2013

رێککه‌وتی 10/3/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (ئێکسپۆرتینگ ئێراق)ی تورکی، ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی کوردستانی به‌گشتی خسته‌روو.

له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور وێرای تیشك خستنه‌‌سه‌ر مێژووی کاری بازرگانی خۆی، به‌کورتی باسی له‌چالاکییه‌کانی ژووری بازرگانی کرد  و، وتی:"ژووری بازرگانی له‌رێی سازدانی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌نێوان بازرگانانی کوردستان و بیانییه‌کاندا کار بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی ‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌کات، ئه‌مه‌ش هانده‌رێکی سه‌ره‌کییه‌ بۆ رووتێکردنی کۆمپانیا جیهانییه‌کان بۆ کوردستان، بۆیه‌ ژوور لایه‌نێکی گرنگه‌ له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا."‌

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ‌حکومه‌تی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووری بۆ ئه‌م به‌شه‌ی عێراق مسوگه‌ر کرد، ئێستاش ئه‌و حکومه‌ته‌ زیاتر بایه‌خ به‌بواره‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و نه‌وت ده‌دات و، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ که‌رتی تایبه‌تدا به‌هه‌ما‌هه‌نگی ئه‌و بوارانه بگه‌یه‌نێته‌ ئاستی پێویست.‌ ‌

به‌ڕێزیان وتیشی:"حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند هه‌نگاوێکی گرنگی بۆ پێشخستنی بواره‌ جیاجیاکان هاوێشتووه‌، هه‌ڵبه‌ت هه‌نگاوی دیکه ماون تاکو بگه‌ینه‌ قۆناغی زۆر گه‌شه‌سه‌ندووتر."  

هه‌روه‌ها باسی له‌یاسای وه‌به‌ر‌هێنان له‌کوردستان کرد و، وتی:"له‌هه‌رێمه‌که‌ماندا ‌یاسای ژماره‌ 4ی وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2006 هه‌یه‌‌، که‌ نموونه‌ی له‌جیهاندا که‌مه‌ و‌،بۆته‌ هۆی سه‌رنجراکێشانی کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ لای خۆی، بۆیه‌ ئێستا وێڕای بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌کوردستاندا که‌زۆربه‌یا‌ن تورکین، په‌یتاپه‌یتا کۆمپانیای دیکه‌ی وڵاتانی جیهان لقی خۆیان لێره‌ ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا."

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑