.

ئاگاداری

13 Feb 2024

  لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن

ئاگاداری

ئاگاداری

13 Feb 2024

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور دووپات دەکاتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور دووپات دەکاتەوە

13 Feb 2024

رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...

ئاگاداری

ئاگاداری

12 Feb 2024

زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...

ژوور به‌شداری له‌ وۆرکشۆپێكی بواری کشتوکاڵیدا دەکات

ژوور به‌شداری له‌ وۆرکشۆپێكی بواری کشتوکاڵیدا دەکات

12 Feb 2024

بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...

ئاگادارى

ئاگادارى

11 Feb 2024

ئاگادارى له‌ به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له‌ پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...

ئەنجومەن پێشوازی لە شاندێکی بەڕێوبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان دەكات

ئەنجومەن پێشوازی لە شاندێکی بەڕێوبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان دەكات

11 Feb 2024

رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...

ئاگادارى

ئاگادارى

11 Feb 2024

  به‌ پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه‌ بۆ ژوور نێردراوه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه‌ ڤيزاى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه‌ بدرێته‌ خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...

له‌ژێر هێمای (mipim) له‌ 12- 15 /3/2013، له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشانگای کانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنان به‌به‌شداری 1100 کۆمپانیا له‌ 79 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.

 

 به‌با‌نگهێشتی فه‌رمی بۆ یه‌که‌مین جار نه‌ورۆز مه‌ولود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به‌نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌ پێشانگاکه‌دا کرد.

سه‌باره‌ت به‌ وو‌رده‌کاری به‌شداری کردنیان نه‌ورۆز مه‌ولود به‌ رۆژنامه‌که‌مانی راگه‌یاند: له‌پێشانگاکه‌دا ستاندێکی تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کرابوو، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی پێشانگاکه‌دا له‌ژێر دروشم و ئاڵای کوردستان پێشوازی له‌سه‌ردانیکارانی پێشانگاکه‌ کرا، چاپکراوه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستانیان پێدرا و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان درایه‌وه‌، له‌هه‌مان کاتیشدا ده‌رفه‌تی کار و پڕۆسه‌ی وه‌به‌ر‌هێنان له‌هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا به‌شدار بووهکان روون کرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاشناکردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به‌هه‌رێمی کوردستان و راکێشانی سه‌رنجیان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری کردن.

 

هه‌روه‌ها وتی: کۆمپانیای دارین تاکه‌ کۆمپانیا بوو که‌ وه‌ک کۆمپانیایه‌کی هه‌رێمی کوردستان به‌ ستاندی تایبه‌ت به‌ خۆی به‌شداری له‌پێشانگاکه‌دا کردبوو، ئه‌وه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ ، وه‌ پێویسته‌ کۆمپانیاکانی کوردستان له‌مه‌ودوا به‌چڕی به‌شداری له‌و پێسانگا نێوده‌وڵه‌تییانه‌دا بکه‌ن، چونکه‌ هه‌رێمی کوردستان  ئێستا کۆمپانیای زۆر و به تواناى هه‌یه‌، وه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌وانیش به‌شداری له‌و جۆره‌ پێشانگایانه‌دا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ مایه‌ی سه‌رنج راکێشانی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ و ئاشناکردنی کوردستان و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دنکردنه‌وه‌ی هه‌رێم به جیهانی ده‌ره‌وه‌و دروستکردنی په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵياندا ، له‌کاتێکدا که‌ ئێمه‌ پێویستی زۆرمان به‌توانای کۆمپانیا بیانییه‌کان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت‌ وڵاتانی ئه‌وروپا که‌ له بواري ته‌کنه‌لۆجیا و زانیاریدا به‌هێزن، ده‌کرێت به‌و جۆره‌ به‌شداری کردنانه‌ په‌یوه‌ندی باش و فراوان له‌نێوان کۆمپانیاکانی کوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌ دروست بێت، له‌لایه‌کی تریش ئه‌وه‌ی زیاترسه‌رنج راکێش بوو له‌ پێشانگاکه‌دا ئه‌وه‌ بوو که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ته‌کانی وڵاتان، هه‌ریه‌ک به‌جیا ستاندی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێمه‌ وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پیشوازیان له‌ خه‌ڵک ده‌کرد و وڵاته‌که‌ی خۆیان و ده‌رفه‌تی کار و تواناکانی خۆیان ده‌خسته روو، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکى باش بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانيشدا ده‌خولقێنێ ، بۆیه‌ به‌شداری کردنی کۆمپانیاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌و جۆره‌ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ زۆر گرنگه‌ وله‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی کرانه‌وه‌مان به‌ رووی جیهانى ده‌ره‌وه‌دا یه‌کتر ده‌گرێته‌وه‌ ، سوودیش به‌ ئابووری ده‌گه‌یه‌نێت. ‌                            

                    

   

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری

رێککه‌وتی 25/3/2013، گۆڤاری (گاردیان)ی به‌ریتانی چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر سازکرد.

 

له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا،  رۆژنامه‌نووس ئۆلێڤه‌ر مۆسس وێڕای ناساندنی خۆی و ستافی یاوه‌ری خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی ژوور و ‌ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ ، پاشان باسی له‌پڕۆژه‌ی ئاماده‌کردنی راپۆرته‌ چیرۆکێکی هه‌مه‌لا‌یه‌نه‌ی گۆڤاره‌که‌یان کرد له‌سه‌ر کوردستان به‌بۆنه‌ی 10 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر جه‌نگی ئازادی عێراقدا، که‌ ماوه‌یه‌که‌ کاری تێدا ده‌که‌ن و له‌چوارچێوه‌یدا چاوپێکه‌‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌ باڵاکانی هه‌رێم له‌بواری سیاسی و ئابووریدا ساز ده‌که‌ن و، ئه‌و راپۆر‌ته‌ چیرۆکه‌ش له‌گۆڤار و سایتی جیهانی گاردیاندا بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانیان ، له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان‌دا هاته‌ سه‌ر باسی مێژووی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به‌قۆناغه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ژووره‌که‌دا به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا که‌ گه‌شه‌کردنی به‌رچاو له‌کارو چالاکییه‌کانی ژووردا هاتۆته‌ دی.

 

هه‌روه‌ها وتی:"ژووری بازرگانی له‌رێی سازدانی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌نێوان بازرگانانی کوردستان و بیانییه‌کاندا کار بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌کات، ئه‌مه‌ش هانده‌ری سه‌ره‌کییه‌ بۆ رووتێکردنی کۆمپانیا جیهانییه‌کان بۆ کوردستان."‌

 

 

هه‌روه‌ها وتی:"له‌کوردستان زه‌وی به‌پیت و ئاوهه‌وای له‌بار هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تده‌رن‌ بۆ پڕۆژه‌ی کشتوکاڵی و گه‌شتیاری، هه‌روه‌ها بوونی رێژه‌یه‌کی زۆری نه‌وت که‌سه‌رنجی کۆمپانیاکانی به‌لای خۆیدا راکێشاوه."

 

هه‌روه‌ها وتیشی:"له‌پاش ساڵی 2003، ده‌توانین بڵێین که‌ کوردستان بۆته‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ هه‌موو عێراق و، به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا."

 

پاشان وتی:"قۆناغی دواتر له‌هه‌رێمدا له‌به‌ر ده‌ستی نه‌وه‌ی نوێدایه‌، به‌ڵام به‌گشتی ئۆمێدمان گه‌شه‌ به‌داهاتووی وڵاته‌که‌مان، به‌بڕوای ئێمه‌ کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دیکه‌دا، ئاسایشی تێدا به‌رقه‌راتر و به‌هێزتر ده‌بێت و ئابوورییه‌که‌شی سه‌قامگیرتر ده‌بێت."

 

له‌کۆتایشدا ، تیشکی خسته‌ سه‌ر مێژووی کاری بازرگانی خۆی و گروپی کۆمپانیاکانی خه‌یات و پڕۆژه‌کانی داهاتووی گروپی ناوبراو.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑