تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 19 تشرینی دووەم 2014
چوار شەممە, 19 تشرینی دووەم 2014 11:18

داوادەكرێت پەرە بە سیستەمی بانكەكان بدرێت

رۆژی 18ی نۆڤەمبەر موەفەق مەحمود بەڕێوبەری بانكی ئەدمیڕاڵا سەردانی ژووری كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لێكرا.

لە دیدارێكدا رەوشی ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان و رۆلی بانكەكان لە دۆخی ئێستا  باسكرا، سەرۆكی ژوور رایگەیاند كەشارێكی وەكو هەولێر بەردەوام لە گەشەسەندن دایە بەڵام ژمارەی بانكەكانی كەرتی تایبەت وەكو پێویست نین هیوای خواست لە ماوەی داهاتوو بانكی تری جیهانی و كەرتی تایبەت هاوشێوەی ئێوە بە سیستەمی پێشكەوتوو بكرێنەوە و ئامادەیی ژووریشی نیشاندا لە هاوكاریكردنی هەموو پاڵپشیەك.

 

ئێوارەی هەمان بە مەبەستی قسەكردن لەسەر كارا كردنی رۆلی بانكەكان

 

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە جیا سەردانی هەردوو بانكی ئیشی توركی و بانكی ئاشووری كرد.

چۆنیەتی بەڕێوە بردنی ئیش و كارەكانیان و گرنگترین ئەو كۆسپانەی كە دێتە پێشیان بە تایبەتی لە رەوشی ئێستای هەرێم تاوتوێ كرا. سەرۆكی ژوور رایگەیاند كە ئێوە وەكو بانك رۆڵیكی كارا دەبینن لە هەموو كاتێكدا وە باتایبەتیش لەم دۆخەی ئێستا داواشی لێكردن كە بەردەوامبن لە ئیش و كارەكانیان و پەرە بە سیستەمی بانكەكانیان بدەن و بتوانن قەرز بە هاوڵاتیان بدەن بە خستنەسەرێكی كەم لە كۆتایشدا هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری بۆ دەربڕین. 

 

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
چوار شەممە, 19 تشرینی دووەم 2014 11:16

سیمینارێك لەسەر ئابووری كوردستان سازكرا

رۆژی 18ی  نۆڤەمبەر بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و راشید ئەلمەنسوری كونسوڵی ئیمارات لە هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و تەلار فایەق بەڕێوبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی قونسوڵی ووڵاتانی بیانی لە هەولێر و بازرگانان لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر نوسینگەی ژووری بازرگانی دوبەی لە هەولێر سیمینارێكی لەسەر ئابووری هەرێمی كوردستان سازكردز

 لە دەستپێكی سیمینارەكەدا راشد ئەلمەنسوری ستایشی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی كرد كە توانیویانە هەرێمی كوردستان بگەیەنن ئەم ئاستە لە هەموو جیهان كۆمپانیاكان چاویان لەسەرە، ئاماژەشی دا كە ئەوان وەكو ووڵاتی ئیمارات خۆیان بە دۆست و برای كورد دەزانن لە هەموو بارودۆخێك پاڵپشتی دەكەن.

دواتر پارێزگاری هەولێر ووتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و گرنگی ئەم سیمینارەی روونكردەوە و كە ماوەیەكی زۆرە بە هۆی بارودۆخی ئەمنی و دارایی ئەم جۆرە سیمیناران كەمبۆتەوە، ئاماژەی دا كە سیاسەتی ئێمە وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی بازرگانان و وەبەرهێنەرانە كە ئەمەش وای كردووە هەرێمی كوردستان بچێتە قۆناغێكی پێشكەوتوو كە سیمای عێراق پێشكەوتوو لە هەرێم رەنگ دەداتەوە بەتایبەتی لە شاری هەولێر. روونی كردەوە لەگەڵ ئەم بارودۆخە هاوكێشەكان گۆڕانی بەسەرداهات بەڵام خۆڕاگری خەڵك و حكومەت و پاڵپشتی هێزی هاوپەیمانان و ووڵاتانی نێودەوڵەتی وای كرد كە ئابووری هەرێمی كوردستان سست نەبێت بگرە لە زۆر روو پێشكەوتنی بە خۆوە بینیوە، لە كۆتایی ووتەكانیشیدا سوپای ووڵاتی ئیماراتی كرد كە بوێرانە هاوشانی ئێمە بەشدارە لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێم.

پاشان سەرۆكی ژوور ووتەیەكی پێشكەش كردوو سەرەتا باسی لە رەوشی ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان كرد كە پێیدا تێپەڕدەبێت ئەوەشی خستە روو كە بەردەوام بوونی بازرگانان و وەبەرهێنەران لە كارەكانیان وای كردووە كە بازاڕ سستی پێوە دیار نەبێت داواشی لە بەرپرسانی ووڵاتانی بیانی كرد كە یارمەتیدەر بن لە بانگێشتی كۆمپانیای ووڵاتەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان و بەشداربن لە وەبەرهێنان لە گشت سێكتەرەكان و بەتایبەتی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك كە هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی بە بوژانەوەی ئەم سێكتەرانەش دەتوانین جگە لە پێداویستی ناوەخۆ هەناردەی شارەكانی تری عێراق بكەین چونكە ئێستا كوردستان دەرگایەكی ئابووری یە بۆ هەموو شارەكانی عێراق و ناوچەكە.

لە درێژەی سیمینارەكەدا هەریەكە لە كارمێلۆ فیكاڕا بەرپرسی ئۆفیسی كونسوڵگەری ئیتاڵی لە هەولێر و ڤۆڵكەر ویلدنەرو بەرپرسی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی بە جیا ووتەی خۆیان پێشكەش كردوو پاڵپشتی خۆیان بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان دەربڕی.

پاشان شلێر عەلی سەرۆكی دەزگای بازرگانی و وەبەرهێنانی بەریتانی لە كوردستان گرنگترین ئەو سێكتەرانەی باس كرد كە هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندە لێ ی ئنجا لە لایەن ئامانج یاروایسی بەرپرسی نوسینگەی ژووری بازرگانی دوبەی درێژە بە سیمینارەكە درا و راو بۆچوونی ئامادەببوان ئاڵوگۆڕ كرا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 17ی نۆڤەمبەر شاندێكی دانیمارك كە پێكهاتبوون لە نیكۆڵای ڤیلۆمسێن سەرۆكی شاند و ئەندامی پەرلەمانی دانیمارك لە هاوپەیمانی سوور – سەوز و ئێڤا فلەیڤهۆڵم راوێژكاری سیاسی لە هاوپەیمانی سوور – سەوز ئالان ئەحمەد نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای كۆپن هاگن مای ئەسلێت رەید بێرگ راوێژكار لە پەرلەمانی ئەوروپا مونەسق لە كاری هاوبەشی كوردی و سۆرێن سۆندەر گارد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارێكدا شاندی میوان روونی كردەوە كە بە مەبەستی بەدواداچوونی رەوشی سەربازی و ئەمنی و مرۆیی و ئابووری سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە تا لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخەكە بن هەروەها شاندەكە تیشكی خستە سەر ئەوەی كە هەرێَََََََََََََََََََمی كوردستان رووبەرووی تەحەددیاتی جدی بۆتەوە و كەوتۆتە ریزی پێشەوەی شەڕی دژی تیرۆر و باوەشی بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر كردۆتەوە بۆیە رێز و پێزانین و هاوسۆزی دانیماركی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

لای خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی سەردانی شاندەكەی كردوو هەڵوێستی ئیجابی دانیماركی لەم بارودۆخە بەرز نرخاند دەربارەی كەیسی ئاوارە و پەنابەرانیش روونی كردەوە كە هەرێمی كوردستان وێڕای كەمی و سنوورداریی تواناكان پێشوازی لێكردوون بەڵام پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی و ووڵاتی عێراق  زیاتر بە هانای ئاوارەكانەوە بچن بۆ نموونە لە شاری دهۆك تا ئێستا لە %50 ی قوتابخانەكان دەوامی تێدا ناكرێت بە هۆی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان.

دەربارەی رەوشی ئابووری ئێستای هەرێمیش سەرۆكی ژوور ئاماژەی دا كە ئێستا هەرێمی كوردستان بەهۆی شەڕی دژە تیرۆر و بڕینی بودجە لە لایەن حكومەتی ناوەند كاریگەری كردۆتە سەر زۆرێك لە پرۆژەكان بەڵام ئەمە كاتی یە و هیوامان زۆرە كە بەم نزیكانە رەوشەكە بگەڕێتەوە دۆخی جاران روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە سێكتەرەكانی نەوت و كشتوكاڵ و گەشتیاری دەوڵەمەندە كۆمپانیا دانیماركییەكان دەتوانن بێن وەبەرهێنان بكەن و بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوە بە تایبەتی لە كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك چونكە دانیمارك ئەزموونێكی سەركەوتووی هەیە لەم بوارەدا،هیواشی خواست لە دەرفەتێكی تر سەردانی كوردستان لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیاكانی دانیمارك بكەنەوە .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑