رۆژی 12/12/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە ئیریك بلتیر راوێژكاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا گفتوگۆی لەسەر كرا، وە بەستنی پەیوەندی و واژوو كردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم و ژوورە بازرگانیەكانی كەنەدا تەوەرێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە بوو.
ئیریك بلتیر رایگەیاند: ئەوان وەكو باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق لە ئێستادا لە شاری بەغدا گشت كاروبارەكان بەڕێوە دەبەن ئامانجی سەردانەكەشم بۆ هەرێم دروست كردنی پەیوەندی بازرگانی یە لە نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا، هەروەها هێنانی كۆمپانیا كەنەدییەكان لە سێكتەرە جیاوازەكان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بەشدار بن لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی: وەكو هەنگاوی یەكەممان ئاشناكردنی كۆمپانیا كەنەدییەكانە بە بارودۆخی ئارامی و گونجاوی هەرێم و دواتر هێنانی كۆمپانیا كەنەدییەكان بۆ هەرێمی كوردستان، لێرەوە گشت كاروبارەكان لێرەوە بۆ هەموو شارەكانی عێراق ئەنجام دەدەین.
بلتیر ئەوەشی خستە روو كە بەم نزیكانە زانكۆیەكی كەنەدی بە گشت بەشەكانیەوە لە شاری هەولێر دەكرێتەوە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لە هەوڵ و كۆششەكانی كرد وتی: واژووكردنی یاداشتنامەیەكی لێك تێگەیشتن لە نێوان ژوورە بازرگانیەكانی هەردوولا و هێنانی كۆمپانیا كەنەدییەكان بۆ هەرێم و ئەنجامدانی كۆبوونەوە و دانیشتن لەگەڵ كۆمپانیا كوردستانیەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەردوولا.
د. دارا ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتی و هاوكارییەك.