رۆژی 12/4/2017 بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئیتاڵیا و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، رێككەوتنێكی هەماهەنگی و لێگتێگەیشتن لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و میلانۆ ئیمزا كرا.
لە وتەیەكدا سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بەم رێككەوتنە دەربڕی، بەهۆی ئەوەی كە وڵاتێكی وەكو ئیتاڵیا حەوتەم هەناردەكاری جیهانە و یەكێكە لە پێشكەوتووترین وڵات لە رووی كوالێتی باشی بەرهەمەكانیەوە.
د. دارا ئەوەشی خستە روو ئەگەر چی بەهۆی ئەم بارودۆخەی دواییەوە هاتنی شاندە بازرگانی و ئابوورییەكان و كۆمپانیا جیهانیەكان بۆ هەرێم رێژەكەیان دابەزیوە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە ترافیكی ئابووری لە هەرێمی كوردستان وەستابێت پەنا بە خوا هەنگاو بە هەنگاو دووبارە دەبوژێتەوە.
لە لایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی میلانۆ وتی: هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوو سەرنجی ئێمەی راكێشابوو ئێمە زیاتر لە 60 كۆمپانیامان هەیە لە هەرێمی كوردستان كە لە ئێستادا كاردەكەن بە بوونی ئەم رێككەوتنەش پلانی درێژ خایەنمان دەبێت و هەنگاو بە هەنگاو پەرە بە پەیوەندییە ئابووریەكانمان دەدەین لەگەڵ كوردستان.
وتیشی: لە ماوەی داهاتوودا پلانی دانانی چەندین كارگەمان دەبێت لە هەرێمی كوردستان، ئەم پەیوەندییەش لەگشت سێكتەرەكان دەبێت.