تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 19 ئازار 2019

رۆژی ١٩/٣/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سیروان محەممەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە رامز غفاروف باڵیۆزی وڵاتی ئازربیجان لە عێراق.

ئامانجی سەردانی ناوبراو بۆ ژوور راگەیاندنی هاتنی شاندێکی گەورەی بازرگانان و خاوەنکارانی وڵاتی ئازربیجانە بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی داهاتوو.

لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان، لە هەمان کات تیشک خرایە سەر کەرتەکانی نەوت و غاز و گەشت و گوزار کە وڵاتی ئازربیجان پێشکەوتووە لەم کەرتانە، ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن بۆ گەشت و گوزار و خوێندن، لە هەمان کات دا ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئازەری سەردانی شوێنە ئاینیەکان دەکەن لە خوارووی عێراق، هەروەها وڵاتی ئازەربیجان رێڕەوێکی باشە بۆ بەستنەوەی وڵاتانی ئاسیا بە ئەوروپا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی ١٩/٣/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سیروان محەممەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە چۆی کوانژین کوسنوڵی نوێ ی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا سەرۆکی ژوور ستایشی کارەکانی وڵاتی کۆریای باشووری کرد بە تایبەت لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوو.

سەرۆکی ژوور وتی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتی عێراق و کۆریای باشوور دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی کۆتایی سەدەی بیستەم، لە ماوەی رابردووش وڵاتی کۆریا چەندین کار و وەبەرهێنانی باشی کردووە بە تایبەت کەمپی زەیتون لە گشت سێکتەرەکان و سێکتەری رێگاو بان و بنیاتنان و پەروەردە بە تایبەتی.

د. دارا رایگەیاند بەهۆی کوالێتی بەرز و نرخی گونجاوی  هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەکارهێنەری باشی بەرهەمەکانی وڵاتی کۆریان بە تایبەت بەرهەمەکانی ئەلیکترۆنی و ئۆتۆمبێل.

سەرۆکی ژوور هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست، هیوای خواست لە ماوەی داهاتوو پەیوەندییە بازرگانیەکان زیاتر پەرە بسێنن، خاوەنکارانی وڵاتی کۆریا بەرهەمهێنانی زیاتر ئەنجام بدەن ئێمەش وەکو ژوور پاڵپشتی تەواویان دەکەین.

چۆی کوانژین کونسوڵی کۆریا وتی ئێمە هاتوین بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە کلتوری، سیاسی و ئابوورییەکان بدەین.

لە ماوەی کەمپی زەیتون تا ئێستا هەولێر و هەرێمی کوردستان گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ هەردوولا خاوەنکارانی کۆریاش بەشداربن لەم گەشەسەندنە لە هەرێم.

هیواشی خواست لە ماوەی داهاتوو بە بیرۆکەی باشی دوولایەنە کارەکان زیاتر پەرە پێبدەن.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بە مەبەستی بەشداریکردن لە نۆیەم پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بنیاتنان، رۆژی ١٣/٣/٢٠١٩ شاندێکی ژوورەکان بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر، ئەیاد حەسەن سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک، ژمارەیەک لە نوێنەرانی ژووری بازرگانی سلێمانی و موسڵ و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستانیان کرد بە مەبەستی بەشداری کردن لە نۆیەم پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بنیاتنان.

بەیانی رۆژی یەکەم ١٤/٣/٢٠١٩ شاندی ژوور سەردانی پێشانگایان کرد لە لایەن محەممەد کایا سەرۆکی ژووری بازرگانی ئامەد و سەرۆکی ژووری بازرگانی شاری باتمان و ژمارەیەک لە  بەرپرسانی ئەو شارە پێشوازییان لێکرا.

سەرۆکی ژوور تیشکی خستە سەر گرنگی پتەوکردن و هەماهەنگی بازرگانی و ئابووری هاوبەش لە نێوان ژوورەکانی بازرگانی تورکیا و ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان، هەروەها رۆڵی ژوورەکانی هەردوولای بەرزنرخاند بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان.

هەروەها شاندی ژوور سەردانی چەند کارگەیەکیان کرد لەم شارە.

رۆژی دووەمی سەردانەکە ١٥/٣/٢٠١٩ شاندی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی شاری ئامەدیان کرد لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەم ژوورە پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوانیان، ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان و بەشداریکردن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکان تەوەرێکی تری ئەم دانیشتنە بوو.

رۆژی ١٦/٣/٢٠١٩ شاندی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی شاری باتمانیان کرد، هەروەها سەردانی پارێزگاری شاری شەرناخی باکووری کوردستانیان کرد لە لایەن پارێزگاری ئەو شارە پێشوازییان لێکرا، لە دانیشتنێکدا هەردوولا بیرو ڕاکانیان ئاڵوگۆڕ کرد بۆ پێشخستنی کەرتی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەو شارە و هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی ژوور وتی: لە ماوەی داهاتوو یاسای گشت گومرگەکانی عێراق هەمان یاسان،  لە ئێستادا کەرتی ئابووری هەرێمی کوردستان بەرەو گەشانەوە دەچێت، هیوای خواست کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتی تورکیا سەردانی هەرێم بکەن و کاری وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.

هیوای خواست شاندێکی حکومی و بازرگانی شاری شەرناخ لە ماوەی داهاتوو سەردانی هەولێر بکەن.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

رۆژی ١٧/٣/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێوڕەسمی کردنەوەی دووەمین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێتیکس) بۆ گەشت و گوزار لە شاری هەولێر کرایەوە.

لەم پێشانگایە ٢٥٠ کۆمپانیا لە ٢٠ وڵات بەشدارن بۆ ماوەی پێنج رۆژیش بەردەوام دەبێ.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑