تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 18 ئاب 2019
 
رۆژى 5/8/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات پێشوازى كرد له‌ نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان.
ئامانجى سه‌ردانى ناوبراو پێشنياركردنى دوو پرۆژه‌ بوو به‌ هاوكارى ژوور له‌ لايه‌ن حكومه‌تى كه‌نه‌دا پاڵپشت كراوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى تواناكانيان و به‌كارخستنى ئافره‌تان.
سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌يى و پاڵپشتى ژوورى نيشاندا هه‌روه‌ها باسى له‌ پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى كرد كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو ژوور و رێكخراوى UNDP به‌ سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجاميان داوه‌.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

رۆژى 5/8/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ مه‌نوچه‌هر موته‌كى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى كۆمارى ئيسلامى ئێران.

له‌ ديدارێكدا ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و جه‌وهه‌ر خدر و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له‌ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ ئابوورى و بازرگانييه‌كان كرا.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشوو وتى: هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ جێگه‌ى بايه‌خى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشتى به‌هێزكردنى گشت په‌يوه‌ندييه‌كانمان ده‌كه‌ين به‌ تايبه‌ت په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان.

سه‌رۆكى ژوور وتى: په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌ومان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، هه‌ميشه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگى گشت بازرگانان و خاوه‌نكارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووينه‌.

هيوا خوازين په‌يوه‌ندييه‌كانمان زياتر په‌ره‌ بسێنن.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
رۆژى 5/8/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ياوه‌رى ئيبراهيم محه‌ممه‌د و مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سه‌ردانى وه‌زاره‌تی پلان دانانیان كرد له‌ كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن وه‌زير دارا رەشید پێشوازييان لێكرا.
شاندى ژوور پيرۆزباييان لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌يدا.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
 
رۆژى 4/8/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ياوه‌رى ئيبراهيم محه‌ممه‌د و مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق جێگرانى سه‌رۆكى ژوور سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوييان كرد له‌ كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن وه‌زير خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانى پێشوازييان لێكرا.
شاندى ژوور پيرۆزباييان لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌يدا.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑