تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵجوگرافیای هه‌ولێر

جوگرافیای هه‌ولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 20 حوزەیران 2010 02:07

هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌شاره‌كانى كوردستان ، له‌باكورى عێراق یان باشوورى كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شى باكورى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى وڵاتى توركیا دایه‌ و رۆژهه‌ڵاتى له‌ ئێران و رۆژئاواى له‌سوریایه‌ به‌هۆى دابه‌ش كردنى كوردستان به‌سه‌ر ئه‌م چوار وڵاته‌وه‌ .

هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێڵى پانى (45-35-37) و هێڵى درێژى (43-45) له‌نێوان زێ ى بچوك و زێ ى گه‌وره‌.
سنورى ئه‌م شاره‌:
له‌باكور شارى دهۆك و وڵاتى توركیا
له‌باشور شارى كه‌ركوك
له‌رۆژهه‌ڵات شارى سلێمانى و وڵاتى ئێران
له‌رۆژئاوا شارى موسل

به‌رزترین شوێنى شار قه‌ڵاكه‌یه‌تى كه‌به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 414 مه‌تر له‌ئاستى ده‌ریا.
هه‌ولێر جیا كه‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى شاخاوى و ده‌شتى هه‌ولێر له‌باكوریه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر چیاى هه‌یه‌ وه‌ك سه‌فین ، هه‌ندرێن، كوره‌ك، حه‌سارۆست  و له‌باشور ده‌شتێكى زۆر پان و به‌رینى هه‌یه‌ ساڵانه‌ گه‌نم و جۆیه‌كى زۆرى لێ ده‌چێنرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1746 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑