رێککه‌وتی 24/9/2012، به‌ڕێز ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز محێدین فه‌تحوڵا سه‌رۆکی هۆبه‌ی پێشخستنی کاروباره‌کان لهبهنکی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و شاندی یاوه‌ری کرد. له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز ئیبراهیم سۆفی به‌خێرهێنانی ئه‌ندامانی شاندی میوانی کرد و له‌کاروباره‌کانی به‌نکی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی پرسییه‌وه و هیوای خواست که له ئیش و کاره‌کانیاندا سه‌رکه‌وتووبن. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز محێدین فه‌تحوڵا خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی ژوور ده‌ربڕی، پاشان باسی له‌پێشخستنی کاره‌کانی به‌نکی ناوبراوی کرد به‌تایبه‌تی له‌پاش کردنه‌وه‌ی لقێکی له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا، که له‌م ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی خزمه‌تگوزاری باش پێشکه‌ش به‌هاووڵاتیانی هه‌رێم بکات. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز ئیبراهیم سۆفی ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنیان ده‌ربڕی.