رۆژی دووشه‌ممه 28/6/2010 داراجه‌لیل خه‌یات پێشوازی له شوقی جورج به‌در به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌نكی به‌یروت و وڵاتانی عه‌ره‌بی و لبنانی و زیاد حسان سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری به‌نكی ناوبراو كرد .
له‌دانیشتنێكدا باس له‌رۆلی به‌نك و گرنگیه‌كانی له‌كاری بازرگانیدا
كرا و به‌رێوه‌به‌ری به‌نكی به‌یروت ته‌واوی كار‌و میكانیزمی كار‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌نكه نێوده‌ڵه‌تی و جیهانیه‌كان روون كرده‌وه .
سه‌رۆكی ژوور به‌شداری كردنی كۆمپانیا لوبنانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه و كاراكردنی كاری بازرگانی به‌رز نرخاند وه‌به تایبه‌تی له‌بواری به‌نكیدا كه فاكته‌رێكی گرنگی كاری بازرگانیه له‌سه‌ده‌یی ئێستادا ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن و ئاماده‌یی خۆی بۆهاوكاری كردنیان ده‌ربڕی .