له درێژه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان ژووره‌كانی بازرگانی هه‌رێم و یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی ئه‌ڵمانیا، رۆژی سێ شه‌ممه 3/8/2010 به ئاماده‌بوونی ابراهیم سۆفی جێگری سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری به به‌شداری فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ژوور له رێگه‌ی كه‌نعان شێخۆ رێكخه‌ری پهیوهندیهگانی نێوان ژووره‌كانی هه‌رێم و یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی ئه‌لمانیا سیمینارێك بۆ ئهلهكساندهر هوگله جێگری سه‌رۆكی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی ئه‌لمانیا سازكرد ده‌رباره‌ی لایه‌نی یاسایی و رێكخراوه‌یی ژووره‌كانی بازرگانی ئه‌ڵمانیا.
فیدائه‌دین گه‌ردی له ده‌ستپێكی سیمیناره‌كه‌دا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی سیمیناره‌كه كرده‌وه له به‌رێوه‌بردنی ژوور و رێكخستنه‌وه‌ی له هه‌ردوو بواری رێكخراوه‌یی و یاساییدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات ژووره‌كانی هه‌رێمیش له‌و دوو بواره‌دا به سیسته‌می نێوده‌وله‌تی هاوتا ببن.
دواتریش كه‌نعان شێخۆ به مه‌به‌ستی ناساندنی ئهلهكساندهر هوگله كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مێژووی كاركردن و پۆسته‌كانی كاركردنی له‌گه‌ل یه‌كێتی ژووره‌كانی ئه‌لمانیا خسته‌روو له پاشان له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا ناوبراو بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد و له لایه‌ن به‌شداربوانیش چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی كران و وه‌لامی دانه‌وه